خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه باس له وه‌رگرتنی بڕی شه‌ش ملیۆن دۆلار له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی كارمه‌ند و تیمه‌كانیان له ئه‌فغانستان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان سه‌رجه‌م له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و ڕاپۆرته میدیایانه‌ی ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه باس له‌وه‌رگرتنی بڕی شه‌ش ملیۆن دۆلار له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی باره‌گا و كارمه‌ند و ستافه‌كانیان له ئه‌فغانستان، سه‌رجه‌میان دورن له‌ڕاستیه‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پلانی داناوه له به‌رامبه‌ر پاراستن كارمه‌ند و ستافه‌كانیان و ئاسانكاری له ئه‌فغانستان، شه‌ش ملیار دۆلار بداته تاڵیبان
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردبوه‌وه كه به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ئه‌و رێكخراوه پلانی داناوه له به‌رامبه‌ر پاراستن كارمه‌ند و ستافه‌كانیان و ئاسانكاری له ئه‌فغانستان، شه‌ش ملیار دۆلار بداته تاڵیبان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌ستیگرت به‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستاندا و دروستكردنی حكومه‌تی كاتی بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاند.