خه‌ندان-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی 1.52% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به 72.34 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسیش به‌ڕێژه‌ی 1.40% به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 69.60 دۆلار.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ئاماژه‌ی به هه‌نگاوه ئه‌رێنیه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد له ساڵی 2022 و هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئۆمیكرۆن و كه‌می رێژه‌ی مه‌ترسیه‌كانی، خواست له‌سه‌ر نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان زیادی كرد.
نه‌وتی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی 1.52%ی به‌رزبوه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جارێكی دیكه نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 0.84 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به‌رزبوه‌وه، كه ده‌كاته رێژه‌ی 1.52%ی به‌هاكه‌ی و گه‌یشته 72.36 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسی ئه‌مریكاش 0.99 دۆلار به‌رزبوه‌وه كه ده‌كاته 1.44% ی نرخه‌كه‌ی، یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 69.60 دۆلار.
كارۆلین باین، راوێژكاری ئابوری له‌دامه‌زراوه‌ی ئیكۆنومیكس رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتربێت و ده‌گاته به‌رزترین ئاست، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2022ه‌وه جارێكی دیكه خواست له‌سه‌ر ئه‌و وزه‌یه رو له‌دابه‌زین ده‌كات.