خه‌ندان-
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێشبینیده‌كرێت ئه‌مشه‌و له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بارانی به‌لێزمه ببارێت، ئه‌م شه‌پۆله‌ش تا كاتژمێر 12:00ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مشه‌و باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت، له ناوچه شاخاویه‌كانی باكور و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ولێر بارانی به‌لێزمه ده‌بارێت، سه‌نته‌ری شار و ناوچه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی پیرمام تا خه‌لیفان پێشبینی بارانی مام ناوه‌ند ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له ناوچه‌كانی ده‌شتی هه‌ولێر به‌تایبه‌ت (قوشته‌په و ته‌ق ته‌ق .... هتد ) پێشبینی بارانی به‌لێزمه و هه‌وره تریشقه لێده‌كرێت.
له ناوچه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین پێشبینی ده‌كرێت بارانی مام ناوه‌ند ببارێت و كه‌مێك هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ بێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "له ناوچه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین پێشبینی ده‌كرێت بارانی مام ناوه‌ند ببارێت و كه‌مێك هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ بێت، له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه پێشبینی بارانی مام ناوه‌ند و بارانی به‌لێزمه‌ی ده‌كرێت، هه‌ندێككات هه‌وره بروسكه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، له ناوچه‌كانی كه‌ركووك و گه‌رمیان پێشبینی نمه باران و بارانی مام ناوه‌ند ده‌كرێت له‌گه‌ڵ هه‌وره تریشقه".
پێشبینیده‌كرێت ئه‌م شه‌پۆله هه‌تا كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام بێت
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆئهوهشكردوه، "پێشبینیده‌كرێت ئه‌م شه‌پۆله هه‌تا كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام بێت، پاشان گاریگهریهكهی لاواز ده‌بێت و ته‌نها له سه‌ر ناوچه شاخاویه‌كانی باكوری هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه و باران بارینه‌كه به شێوه‌ی پچڕ پچڕدهبێت".
