ده‌وامی خوێندن له‌ چه‌ند شوێنێكی هه‌ولێر راده‌گیرێت

09:47 - 20/12/2021

4936جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و مه‌ترسی دروستبونی لافاو، بڕیاریانداوه‌ سبه‌ی ده‌وام له‌ قوتابخانه‌كانی سنوری قوشته‌په‌ و داره‌تو رابگیرێت.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، سبه‌ی سێشه‌ممه‌، ده‌وام له‌ قوتابخانه‌كانی سنوری داره‌تو و قوشته‌په‌ ده‌كرێته‌ پشوی فه‌رمی، به‌هۆی بارانی به‌خۆر مه‌ترسی دروستبونی لافاو، له‌پێناو سه‌لامه‌تی خوێندكاران و مامۆستایانی ئه‌و سنورانه‌.

بارانبارینی به‌خوڕ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردوه‌

له‌ئێستادا بارانبارینی به‌خوڕ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردوه‌، پارێزگای هه‌ولێریش به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری و رێگه‌گرتن له‌ دروستبونی لافاو، سه‌رجه‌م تیمه‌ فریاگوزاریه‌كانی خستوه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌.

هه‌ینی رابردو، له‌ئه‌نجامی دروستبونی لافاو له‌ چه‌ند شوێنێكی شاری هه‌ولێر، 10 كه‌س مردن و چاره‌نوسی دو كه‌سی دیكه‌ش تا ئێستا نادیاره‌، به‌وته‌ی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمیش، زیانه‌كانی ئه‌و لافاوه‌ زیاتر له‌ 21 ملیار دیناره‌.

نیشانەکردن

باران هەولێر