مەیمونەکان تۆڵەیەکی جەرگبڕ لە سەگەکانی گوندێک دەکەنەوە

05:32 - 19/12/2021

63910جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەگوندێکی بچوکی هیندستان مەیمونەکان تۆڵەیەکی جەرگبڕ لە سەگەکان دەکەنەوە و زیاتر لە 250 سەگ دەکوژن، ئەویش دوای ئەوەی سەگەکان بەچکە مەیمونێک دەکوژن.

مەیمونەکان بەدوای تۆڵەسەندنەوە بون لە سەگەکانی گوندەکەمان
روداوەکە لەگوندێکی ویلایەتی ماهاراشترا رویداوە کە 300 میل لە رۆژهەڵاتی مۆمبای دورە، هاوڵاتیانی گوندەکە دەڵێن، مەیمونەکان بەدوای تۆڵەسەندنەوە بون لە سەگەکانی گوندی لاڤۆل و هیچ سەگێک لەو کۆمەڵکوژییە ڕزگاری نەبوە.
هەر سەگێک لە گوندەکەدا ببینرێت لەلایەن مەیمونەکانەوە دەکوژرێت

ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەو هەڵمەتی "تۆڵەسەندنەوەیە" نزیکەی مانگێکە دەستی پێکردوە دوای ئەوەی ژمارەیەک سەگ  بەچکە مەیمونێک لەنزیک گوندەکە دەکوژن، لەو کاتەشەوە هەر سەگێک لە گوندەکەدا ببینرێت لەلایەن مەیمونەکانەوە ڕادەکێشرێت بۆ شوێنێکی بەرز و لەبەرزترین درەخت یان شوێندا فڕێدەدرێتەخوارەوە.

 هاوڵاتیان سەگەکان لەدەستی مەیمونەکان رزگار دەکەن

دیمەنی پەلاماردارنی سەگەکان و "شەڕی ئاژەڵەکان" لەتویتەر بڵاوکراوەتەوە، لە چەند دیمەنێکدا دەردەکەوێت کە هاوڵاتیان سەگەکان لەدەستی مەیمونەکان رزگار دەکەن، توندوتیژی دیمەنی "شەڕی ئاژەڵەکان"ـیش وایکرد دانیشتوانی ناوچەکە هانا بۆ پۆلیسی دارستان بەرن، بەڵام ئەوانیش نەیانتوانی هیچ مەیمونێک دەستگیر بکەن.

هیچ سەگێک لەگوندەکەدا ڕزگاری نەبوە

هاوکات میدیاکانی هیندستان دەڵێن، هیچ سەگێک لەگوندەکەدا ڕزگاری نەبوە، هەروەها لەئێستادا مەیمونەکان هێرشدەکەنەسەر بەشێک لە منداڵان و لەلایەن دانیشتوانی گوندەکەوە رزگارکراون.

نیشانەکردن

هیندستان