كه‌شناسی هه‌رێم: شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فرو بارانبارین و سه‌رما به‌ڕێوه‌یه‌

11:55 - 19/12/2021

20025جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌سبه‌ی دوشه‌ممه‌وه‌، شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فرو بارانبارین و سه‌رما ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌ و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش، پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار سفر پله‌ی سه‌دی داده‌به‌زن.

كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "قۆناغی دوه‌می كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆڵه‌ی روی له‌ ناوچه‌كه‌مان كردوه‌ له‌ سبه‌ی دوشه‌ممه‌وه‌ چالاك ده‌بێته‌وه‌، رۆژی دوشه‌ممه‌ له‌ دوای نیوه‌ڕۆ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، له‌ كاته‌كانی شه‌ودا باران بارین زیاتر ده‌بێت و بارانی مامناوه‌ندو هه‌ندێك جار لێزمه‌ باران ده‌بێت.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ئاستی دابارین زیاتر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ هاتنی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كی سارد رو له‌ ناوچه‌كه‌مان ده‌كات

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ئاستی دابارین زیاتر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ هاتنی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كی سارد رو له‌ ناوچه‌كه‌مان ده‌كات و به‌فریش ده‌بارێت، پاشان كاریگه‌ری ئه‌م بارسته‌ هه‌وایه‌ سارده‌ زیاد ده‌كات و ئاستی به‌فر بارین زیاتر ده‌بێت و زۆربه‌ی ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كان به‌فری ده‌بێت و به‌فر و باران بارین رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت و هه‌ندێكات ته‌م دروستده‌بێت و مه‌ودای بینین كه‌م ده‌كاته‌وه‌، كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ كۆتایی دێت ".

رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان پله‌ی گه‌رما بۆ ژێر سفر نزم ده‌بێته‌وه‌ 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وامی ده‌بێت، رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان بۆ ژێر سفر نزم ده‌بێته‌وه‌ و له‌ سه‌نته‌ری پارێزگاكان له‌ سفر پله‌ی سیلیزی نزیك ده‌بێته‌وه‌.

نیشانەکردن

باران