خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، له‌ئاگاداریه‌كی به‌په‌له‌دا، هۆشداری له‌ئه‌گه‌ری دروستبونی لافاو ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێر داهاتودا، له ناوچه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان، ئه‌گه‌ری لێزمه باران و بروسكه هه‌یه.
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی پێشبینیمان له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری داهاتو ئه‌گه‌ری لێزمه باران و بروسكه به رێژه‌ی زۆر ناوچه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ولێر هه‌یه كه قه‌زای كۆیه و ناحیه‌ی ته‌قته‌ق و ده‌وروبه‌ری ده‌گرێته‌وه.
ئه‌گه‌ری لێزمه باران و بروسكه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر، له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئیداره‌ی راپه‌رین و ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌یه
راشیگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ری لێزمه باران و بروسكه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر، له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئیداره‌ی راپه‌رین و ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌یه و پێویسته هاوڵاتیان ئاگاداربن.
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، بارانبارینی به‌لێزه له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم به‌رده‌وامی ده‌بێت و له‌ناوچه شاخاویه‌كانیش ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه.