كه‌شناسی هه‌رێم زانیاری نوێی له‌باره‌ی دۆخی كه‌شوهه‌وا بڵاوكرده‌وه‌

11:14 - 17/12/2021

16718جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و پێشبینیشده‌كرێت، بارانبارینی به‌لێزه‌ له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم به‌رده‌وامی هه‌بێت و له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كانیش ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه‌.

كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمانی هه‌ولێر هه‌وری باراناوی ده‌بێت به‌درێژایی كاته‌كان له‌گه‌ڵ لێزمه‌ باران و بروسكه‌ له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگاكه‌، له‌شوێنه‌كانی باشور و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و كاریگه‌ری بارانبارینه‌كه‌ش زیاتر ده‌بێت، له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتیش، ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه‌، له‌كاته‌كانی ئێواره‌شدا كه‌شه‌كه‌ تاڕاده‌یه‌ك جێگیر ده‌بێته‌وه‌ و خێرایی با له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا. 

سبه‌ی شه‌ممه‌ له‌شاری هه‌ولێر ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌ هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت 
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سبه‌ی شه‌ممه‌ له‌شاری هه‌ولێر ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌ هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و له‌كاته‌كانی دوانیوه‌ڕۆشدا، له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری لێزمه‌ باران و بروسكه‌ هه‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه‌ له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سنوری باكوری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه‌.
له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت به‌درێژایی كاته‌كان 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت به‌درێژایی كاته‌كان و له‌كاته‌كانی دوانیوه‌ڕۆدا بروسكه‌ و لێزمه‌ باران ناوچه‌كانی باشوری پارێزگاكه‌ ده‌گرێته‌وه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ش، به‌هه‌مانشێوه‌ ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌بارانی پچڕ پچڕ زیاتر له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه‌.
ئه‌مڕۆ له‌ دهۆك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌ باران له‌ناوچه‌ جیاجیاكان
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ پارێزگای دهۆكیش باسی له‌وه‌كردوه‌، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌ باران له‌ناوچه‌ جیاجیاكان، له‌كاته‌كانی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی شه‌ممه‌شدا،  ئه‌گه‌ری بارانبارینه‌كه‌ زیاد ده‌كات و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگاكه‌ ده‌گرێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری به‌فربارینیش له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان هه‌یه‌.
له‌ كه‌ركوك ئه‌گه‌ری لێزمه‌ باران و بروسكه‌ له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان هه‌یه‌
له‌باره‌ی كه‌ركوكیشه‌وه‌، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌، ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت به‌درێژایی كاته‌كان و ئه‌گه‌ری لێزمه‌ باران و بروسكه‌ له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان هه‌یه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ش ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌ هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت.
له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت به‌درێژایی كاته‌كان

سه‌باره‌ت به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش، كه‌شناسی ئاشكرایكردوه‌، ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت به‌درێژایی كاته‌كان و سبه‌ی شه‌ممه‌ش، ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌ بارانی پچڕ پچڕ له‌كاته‌كانی ئێواره‌شدا كه‌شه‌كه‌ جێگیر ده‌بێته‌وه‌. 

May be an image of outdoors and text

May be an image of mountain and text

May be an image of outdoors and text

No photo description available.

May be an image of outdoors and text

نیشانەکردن

كه‌شناسی‌