خه‌ندان-
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه، سێ بژارده له به‌رده‌م دادگای فیدڕاڵی هه‌یه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دواخستنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ش، یه‌كێكه له بژارده له‌پێشینه‌كان، تا كات به لایه‌نه سیاسییه‌كان بدرێت، كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی "سۆمه‌ریه نیوز" ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن یاخود په‌سه‌ندكردنی یاخود دواخستنی، بژارده سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م دادگای فیدراڵین، به‌پێی وته‌ی به‌شێك له‌چاودێران، "دواخستنی دۆسیه‌ی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی فه‌تحه‌وه كه سكاڵای تۆماركردوه، بۆ پێدانی كات به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانه،".
هه‌ندێك لایه‌ن داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن و پێیانوایه، "ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كان كراوه و ساخته‌كاری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامدراوه
بارودۆخی سیاسی عێراق به‌ره‌و ڕێڕه‌وێكی نادیار ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش له دوای زیادبونی ناكۆكی نێوان حیزب و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاتر بوه، كه هه‌ندێك لایه‌ن داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن و پێیانوایه، "ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كان كراوه و ساخته‌كاری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامدراوه"، داواش له دادگای فیدڕاڵی ده‌كه‌ن ئه‌و ئه‌نجامانه ره‌تبكاته‌وه و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه و نوسراویان پێشكه‌ش كردوه.
پێویسته په‌له بكرێت له ده‌ستپێكردنی دیالۆگی جدیتر بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی و پاشانیش دیالۆگی ئه‌و حكومه‌ته نوێیه‌ی كه له چوار ساڵی داهاتودا وڵات به‌ڕێوه ده‌بات
به بێ گوێدانه ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی كه ده‌بێت لایه‌نه‌كان بگه‌نه چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كانی نێوانیان، به‌شێك له‌چاودێرانی دیكه پێیانوایه، "پێویسته په‌له بكرێت له ده‌ستپێكردنی دیالۆگی جدیتر بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی و پاشانیش دیالۆگی ئه‌و حكومه‌ته نوێیه‌ی كه له چوار ساڵی داهاتودا وڵات به‌ڕێوه ده‌بات".
دادگای فیدڕاڵی ڕۆژی 22ی ئه‌م مانگه‌ی وه‌ك دوا كات دیاریكردوه، بۆ پێداچونه‌وه به سكاڵا و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان
دادگای فیدڕاڵی ڕۆژی 22ی ئه‌م مانگه‌ی وه‌ك دوا كات دیاریكردوه، بۆ پێداچونه‌وه به سكاڵا و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌وته‌ی چاودێرانیش، دادگای فیدڕاڵی به‌نیازه بژارده‌ی سێیه‌م هه‌ڵبژێرێت و كات بداته لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆئه‌وه‌ی جیاوازی و ناكۆكییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه هیچ بڕیارێك به ئاراسته‌ی ره‌تكردنه‌وه و په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رناكات.
دوای جیاكردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ده‌نگه‌كان، كۆمسیۆن باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، دوا ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانیش، جگه له موقته‌دا سه‌در كه ، 73 (حه‌فتا و سێ) كورسی به‌ده‌ستهێناوه، لایه‌نه شیعیه‌كان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگیان كه‌میكردوه و هاوپه‌یمانێتیه‌كیان له‌ژێر ناوی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" پێكهێناوه و ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌كان ده‌رده‌بڕن و كۆی پرۆسه‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.