خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه و سبه‌ی چوارشه‌ممه بڵاوكرده‌وه و پێشبینیشده‌كرێت، ئه‌مڕۆ ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێم به‌گشتی په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌ری نمهبارانبارینیش هه‌یه.
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ور ده‌بێت به‌درێژایی كاته‌كان و ئه‌گه‌ری نمه‌بارانیش هه‌یه، خێرایی با له‌نێوان 5-15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا.
سبه‌ی چوارشه‌ممه، ئاسمان به‌گشتی هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سبه‌ی چوارشه‌ممه، ئاسمان به‌گشتی هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، نزمترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراو 8 پله‌ی سه‌دی و به‌رزترین پله‌ش 19 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
ئێواره‌ی دوێنێ دوشه‌ممه، ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق رایگه‌یاند، پێشبینیده‌كرێت له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه، شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك لافاو دروست ببێت.

