خه‌ندان-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی 0.34% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به 74.64 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسیش به‌ڕێژه‌ی 0.25% به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 71.47 دۆلار.
0.25 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌رزبوه‌وه
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جارێكی دیكه نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و 0.25 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌رزبوه‌وه، كه ده‌كاته رێژه‌ی 0.34% و گه‌یشته 74.64 دۆلار.
نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسی ئه‌مریكا 0.18 دۆلار به‌رزبوه‌وه كه ده‌كاته 0.25%ی نرخه‌كه‌ی
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسی ئه‌مریكاش 0.18 دۆلار به‌رزبوه‌وه كه ده‌كاته 0.25%ی نرخه‌كه‌ی، یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 71.47 دۆلار.
پێشبینی ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتربێت و ده‌گاته به‌رزترین ئاست
كارۆلین باین، راوێژكاری ئابوری له‌دامه‌زراوه‌ی ئیكۆنومیكس رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتربێت و ده‌گاته به‌رزترین ئاست، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2022ه‌وه جارێكی دیكه خواست له‌سه‌ر ئه‌و وزه‌یه رو له‌دابه‌زین ده‌كات.