خه‌ندان-
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد كه ته‌رمی ئه‌و ژنه‌ی دوێنێ به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه، به‌بێ ناونیشان نه‌نێژرێت و به‌دواداچون بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی و بكوژه‌كانی.
ئاشتی عه‌بدوڵا به‌رپرسی به‌شی جێنده‌ر له‌نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، " قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد كه‌ته‌رمی ئه‌و ژنه‌ی رۆژی دوێنێ دوشه‌مه له سلێمانی دۆزراوه‌ته‌وه، به‌بێ ناونیشان نه‌نێژرێت و به‌دواداچون بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی".
قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، پێویسته له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، بكوژی ئه‌و ژنه‌ی دوێنێ ته‌رمه‌كه‌ی به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه ئاشكرابكرێن
به‌وته‌ی به‌رپرسی به‌شی جێنده‌ر له‌نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، پێویسته له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، بكوژی ئه‌و ژنه‌ی دوێنێ ته‌رمه‌كه‌ی به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه ئاشكرابكرێت و ده‌ستگیربكرێن.
دوێنێ دوشه‌ممه، ته‌رمی ژنێك به‌كوژراوی له به‌كره‌جۆ دۆزرایه‌وه، تاوه‌كو ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی به‌بێ ناسنامه له‌پزیشكی دادی سلێمانیه و كه‌سوكاره‌كه‌ی دیارنییه.