خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕایگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردو به‌هۆی هێرشێكی چه‌كدارییه‌وه له‌ناحیه‌ی بێجی باكوری پارێزگاكه، كه‌سێك كوژرا و دو ئه‌ندامی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌شی بریندار بون.
سه‌رچاوه‌كه به‌ئاژانسی هه‌واڵی شه‌فه‌قی ڕاگه‌یاند، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، دره‌نگانی شه‌وی رابردو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه، به ده‌مانچه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر ماڵی هاوڵاتیه‌ك له گه‌ڕه‌كی ریساله‌ی سه‌ر به قه‌زای بێجی باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، له ئه‌نجامدا سه‌رۆكی خێزانه‌كه كوژراوه و ژن و كوڕه‌كه‌شی بریندار بون.
هێزێكی ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕوداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئاشكراكردنی بكه‌رانی ئه‌و روداوه ده‌ستپێكردوه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، هێزێكی ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕوداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئاشكراكردنی بكه‌رانی ئه‌و روداوه ده‌ستپێكردوه، له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش ده‌ركه‌وتوه، روداوه‌كه په‌یوه‌ندی به‌ڕوداوی تیرۆرستیه‌وه نییه، به‌ڵكو روداوێكی تاوانكاری بوه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، تا ئێستا پۆلیس له‌لێكۆڵینه‌وه‌دایه و وته‌ی خێزان و كوڕی كوژراوه‌كه له نه‌خۆشخانه وه‌رگیراوه كه دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره.