ناسا كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی نوێی مه‌ریخی بڵاوده‌كاته‌وه‌

04:58 - 13/12/2021

4911جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئاژانسی نیشتمانی بۆ فڕینه‌كانی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا "ناسا" رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی نوێی سه‌ر ڕوی مه‌ریخی بڵاوكردوته‌وه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی كامێرای پشكنه‌ری گه‌ڕۆكی پریسێرڤنسه‌وه تۆماركراوه‌، به‌پێی وێنه‌كانیش، پشكنه‌ره‌كه‌ نمونه‌ تا كۆتايی ساڵی 2023 كۆده‌كاته‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی سه‌ر به‌ ده‌زگای (ناسا)، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی نوێی سه‌ر ڕوی هه‌ساره‌ی مه‌ریخیان به‌ كوالێتییه‌كی زۆر به‌رز بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن پشكنه‌ری گه‌ڕۆكی پریسێرڤنسه‌وه‌ تۆماركراوه‌.

ه‌كێك له‌و پێنج پشكنه‌ره‌ی ناسا، ئه‌ركی گه‌ڕان و پشكنینی هه‌ساره‌ی مه‌ریخی پێسپێردراوه‌

ناسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، یه‌كێك له‌و پێنج پشكنه‌ره‌ی ناسا، ئه‌ركی گه‌ڕان و پشكنینی هه‌ساره‌ی مه‌ریخی پێسپێردراوه‌، ئه‌ركی ئه‌و پشكنه‌ره‌ش بریتییه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی نمونه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ بۆی دیاریكراوه‌ و پاشان گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ساڵی 2023دا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و نمونانه‌ی كۆیكردونه‌ته‌وه‌.

پشكنه‌ره‌كه‌ ئه‌ركی لێكۆڵینه‌وه‌ و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌ له‌ "ده‌مۆكه‌" كه‌ شوێنێكه‌ له‌مه‌ریخ و له‌ساڵی 2007 دۆزرایه‌وه‌

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، پشكنه‌ره‌كه‌ ئه‌ركی لێكۆڵینه‌وه‌ و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌ له‌ "ده‌مۆكه‌" كه‌ شوێنێكه‌ له‌مه‌ریخ و له‌ساڵی 2007 دۆزرایه‌وه‌، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌كانیش پاشماوه‌ی پێكهاته‌ی ئاو"H2O" له‌ ناو پێكهاته‌ی خاكی ئه‌و ده‌مۆكه‌ ده‌ریاچه‌یه‌ كه‌ به‌ " Jezero crate" ناسراوه‌ هه‌یه‌.

نیشانەکردن

جیهان

بەپەلە