خه‌ندان-
یه‌ریڤان سه‌عید، توێژەر لە پەیمانگای وڵاتانی كەنداو لە واشنتن كە توێژینەوە و وتارەكانی له به‌شێكی له ڕۆژنامه و كه‌ناڵه نێودهوڵهتیەكانی بریتانیا و ئه‌مریكا بڵاودەكاتەوە، له وتارێكدا بۆ "دیداری فكره" كه له لایه‌ن په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ سیاسه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رێكخراوه، باسی له پرسی كۆچی كوردانی هه‌رێمی كوردستان و پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی كۆچكردنیان ده‌كات بۆ ئه‌وروپا، ده‌شڵێت، "تاكه هیوای كورده‌كان گێڕانه‌وه‌ی بڕیاری 688ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه له ئێستادا".
یه‌ریڤان سه‌عید له وتاره‌كه‌یدا نوسیویه‌تی، "سه‌ره‌ڕای خراپی باری دارایی، گه‌نده‌ڵی و شێوازی فه‌رمانڕه‌وایی رۆڵیان هه‌بوه له كۆچی كوردان به‌ره‌و ئه‌وروپا، به‌ڵام كێشه‌یه‌كی جددیتر بونی هه‌یه، كه ئه‌ویش روخانی متمانه‌ی هاوڵاتییانه به سیاسه‌تی داهاتوی هه‌رێمی كوردستان".
هه‌م هاوڵاتیان و هه‌م سه‌ركرده كورده‌كانیش نا ئارامییه‌كی زۆریان هه‌یه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له‌م ماوه‌یه‌دا سێ گه‌شتی جیاوازی به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه و له هه‌ر گه‌شتێكیدا، "هه‌م هاوڵاتیان و هه‌م سه‌ركرده كورده‌كانیش نا ئارامییه‌كی زۆریان هه‌یه، به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆیه ناكرێت داڕمانی متمانه‌ی زیاد له پێویستی كورده‌كان له داهاتودا وه‌ك پاڵنه‌رێك بۆ كۆچكردنیان ته‌ماشا نه‌كرێت".
مه‌كگۆرك جه‌ختی له‌وه كردوه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی سەرەتا
یه‌ریڤان سه‌عید باسی له‌وه‌شكردوه، له ماوه‌ی ڕابردودا برێت مه‌كگۆرك، رێکخه‌ری کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئەفریقا له کۆشکی سپی جه‌ختی له‌وه كردوه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی
"سه‌ره‌تا" كه ئه‌وه‌ش وایكرد نه‌بێته پاڵنه‌رێكی باشتر بۆ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه له‌لای خوێنه‌رانی ئه‌و وتاره‌ی مه‌كگۆرك.
چیتر ئه‌مریكا چاوی له‌سه‌ر بنیادنانی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وایه‌تی نییه له‌م هه‌رێمه
مه‌كگۆرك رونیشیكردوه‌ته‌وه، چیتر ئه‌مریكا چاوی له‌سه‌ر بنیادنانی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وایه‌تی نییه له‌م هه‌رێمه و ئه‌مه‌ش "پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانمان ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌مریكایه ده‌خاته ژێر پرسیارێكی جددییه‌وه".
هێزه چه‌كداره‌كان له سوپا به‌هێزترن، زۆرجار به درۆن هێرشكراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێری پایته‌خت
یه‌ریڤان سه‌عید
توێژەر لە پەیمانگای وڵاتانی كەنداو لە واشنتن له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا نوسیویه‌تی، "هه‌رێمی كوردستان به چه‌ند دراوسێیه‌كی شه‌ڕه‌نگێز ده‌وره‌دراوه، كه ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر، ئابوری، سیاسه‌ت، ئه‌جێندای سیاسی و كلتوری سه‌ربه‌خۆی ئه‌م هه‌رێمه‌دا و كورده‌كاندا بگرن، لێره هێزه چه‌كداره‌كان له سوپا به‌هێزترن، زۆرجار به درۆن هێرشكراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێری پایته‌خت و هێرشی موشه‌كی ئه‌نجامدراون له پای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له هه‌رێمی كوردستان".
كۆچی كوردانی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تێكی سهرسامكهرانه نییه، ئه‌وان له بهرنهبونی ههڵنههاتون
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "كۆچی كوردانی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تێكی سهرسامكهرانه نییه، ئه‌وان له بهرنهبونی ههڵنههاتون، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یانه ده‌یفرۆشن له پێناو ده‌ستكه‌وتنی چه‌ند دۆلارێكدا تا خه‌رجی بكه‌ن به ئامانجی گه‌یشتن به یه‌كێك له ده‌روازه‌كانی گه‌یشتن به یه‌كێتی ئه‌وروپا".
له‌م گه‌شته‌ی كۆتاییمدا له‌گه‌ڵ خێزانێكی چوار كه‌سیدا گفتوگۆم ئه‌نجامدا، كه هه‌ردو هاوسه‌ره‌كه وازیان له كاره‌كانیان هێنا بو
"له‌م گه‌شته‌ی كۆتاییدا له‌گه‌ڵ خێزانێكی چوار كه‌سیدا گفتوگۆم ئه‌نجامدا، كه هه‌ردو هاوسه‌ره‌كه وازیان له كاره‌كانیان هێنا بو، ماڵ و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان فرۆشت بو، له پێناو ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بگه‌نه ئه‌وروپا، كاتێك پێم وتن بۆ ئێره‌تان جێهێشت وتیان، داهاتوی وڵاته‌كه‌مان نادیاره، ئه‌مه‌ش بژارده‌یه‌كی تۆقێنرانهیه به‌وه‌ی، له‌لای خێزانه‌كانی ئه‌م نیشتیمانه، ماڵ و سامان، پاره، كار، هیوا هیچ به‌هایه‌كی نییه كاتێك مه‌ترسی له‌سه‌ر میانڕه‌وی سیاسه‌ته‌كان هه‌بێت له‌م نیشتیمانه"، یه‌ریڤان سه‌عید وای نوسیوه.
یه‌ریڤان سه‌عید ده‌شڵێت، "
بڕیاری 688ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان-1991، كه په‌یمانی پاراستنی كوردانی هه‌رێمی كوردستانیدابو، تا كۆتایی به كۆچكردناین بهێنن و بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كانی خۆیان به دروستكردنی هێڵێكی پاراستن له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، جارێكی دیكه ئه‌و پرسیاره ده‌كرێت له‌و هێڵه‌ی كه له ماوه‌ی رابردو له پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی عێراق جارێكی تر به‌شێكی ئه‌و هێڵه به‌زێنراوه، گێڕانه‌وه‌ی و پێشێلنه‌كردنی ئه‌و هێڵه تاكه هیوای كورده‌كانی هه‌رێمی كوردستانه له ئێستادا".