خه‌ندان-
نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ڕێژه‌ی 0.39%ی نرخه‌كه‌ی، دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته 74.08 دۆلار.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 0.43 دۆلار كه‌مبوه‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 0.39%
دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردودا، نرخی نه‌وتی نه‌وتی برێنت بۆ سه‌روی 75 دۆلار جارێكی دیكه به‌رزبوه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و به‌ڕێژه‌ی 0.39% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا، به 74.08 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها نه‌وتی جۆری ته‌كساسیش به‌ڕێژه‌ی 0.41% دابه‌زی و 0.29 دۆلار به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا و گه‌یشته 70.65 دۆلار.
وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت پابه‌ند ده‌بن به هێشتنه‌وه‌ی جێگیری هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ بازاره‌كانی وزه‌ی جیهان
هه‌فته‌ی رابردو، وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت و هاوپه‌یمانه‌كانیان "ئۆپیك پڵه‌س" له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و رایانگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئومیكرۆن و مه‌ترسی راگرتنی دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌كان، به‌ڵام پابه‌ند ده‌بن به هێشتنه‌وه‌ی جێگیری هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ بازاره‌كانی وزه‌ی جیهان.
به‌وته‌ی چاودێران و شاره‌زایانی بواری ئابوری، زیادبونی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن، به‌هۆكاری سه‌ره‌كی دابه‌زینی به‌های نه‌وت داده‌نرێت و وڵاتانی به‌كاربه‌ری نه‌وت، ترسیان هه‌یه هاوشێوه‌ی ساڵی رابردو، كه‌ره‌نتینه و داخستنی گه‌شتی وڵاتان رابگه‌یه‌ندرێت.
"به‌هێزانه روبه‌ڕوی ئاڵنگارییه‌كان ده‌بینه‌وه و هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین بۆ دابه‌زاندنی نرخی سوته‌مه‌نی
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پلانی ئابوری خۆی له‌بواری سوته‌مه‌نیدا خسته‌ڕو و باسی لهوهكردبو، "به‌هێزانه روبه‌ڕوی ئاڵنگارییه‌كان ده‌بینه‌وه و هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین بۆ دابه‌زاندنی نرخی سوته‌مه‌نی".
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا له‌م كاته‌دا روبه‌ڕوی به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی خێرای نرخی سوته‌مه‌نی ده‌بێته‌وه و كار ده‌كات بۆ دابه‌زاندنی نرخه‌كه‌ی و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له نه‌وت و سوته‌مه‌نی دروستبوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 50 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له چوار كۆگا سوته‌مه‌نییه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌رده‌كات كه به "یه‌ده‌گی ستراتیژیی پێترۆڵ" ده‌ناسرێت، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵات ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بێت.