جێگری فە‌رماندە‌ی میحوە‌ری گە‌رمە‌سێر: چیتر لە‌ قۆناغی بە‌رگریدا ناوە‌ستین و هێرش دە‌کە‌ینە‌ سە‌ر داعش

09:01 - 09/12/2021

1997جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

جێگری فە‌رماندە‌ی میحوە‌ری گە‌رمە‌سێری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، داعش خۆی ڕێکخستوە‌تە‌وە‌، بۆیە‌ هێرشی بە‌ردە‌وام دە‌کاتە‌ سە‌ر پێشمە‌رگە‌ و سوپای عێراق، بە‌تایبە‌ت لە‌ماوە‌ی هە‌فتە‌ی رابردودا، لە‌کە‌رکوکە‌وە‌ تا سنوری خانە‌قین هێرشی بە‌ردە‌وامیان ئە‌نجامداوە.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌  له‌ هه‌ردو میحوه‌ری یه‌كی گه‌رمه‌سێر و دوی قه‌ره‌ته‌په‌، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، به‌مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش و له‌ناوبردنی مۆڵگه‌كانیان، ئۆپه‌راسیۆنێكی كێوماڵكردنیان له‌و ناوچانه‌دا ئه‌نجامدا، كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ناوچه‌ی بایه‌خپێدراوی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقدا.

داعش خۆی ڕێکخستوە‌تە‌وە‌، بۆیە‌ هێرشی بە‌ردە‌وام دە‌کاتە‌ سە‌ر پێشمە‌رگە‌ و سوپای عێراق
لیوا ئە‌حمە‌د حە‌مە‌ساڵح، جێگری فە‌رماندە‌ی میحوە‌ری گە‌رمە‌سێری پێشمە‌رگە‌ به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندوه‌، "داعش خۆی ڕێکخستوە‌تە‌وە‌، بۆیە‌ هێرشی بە‌ردە‌وام دە‌کاتە‌ سە‌ر پێشمە‌رگە‌ و سوپای عێراق، بە‌تایبە‌ت لە‌ماوە‌ی هە‌فتە‌ی ڕابردودا لە‌کە‌رکوکە‌وە‌ تا سنوری خانە‌قین هێرشی بە‌ردە‌وامیان ئە‌نجامداوە"‌.
"ناکرێت چیتر لە‌سە‌نگە‌ر دابنیشین و چاوە‌ڕێی هێرشی داعش بکە‌ین، دە‌بێت شوێنیان بکە‌وین
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پێشمە‌رگە‌ و سوپای عێراق رێککە‌وتون بۆ هەماهەنگیکردنی یە‌کتری بۆ رێگرتن لە‌جوڵە‌ی داعش، وتیشی، "ناکرێت چیتر لە‌سە‌نگە‌ر دابنیشین و چاوە‌ڕێی هێرشی داعش بکە‌ین، دە‌بێت شوێنیان بکە‌وین".
داعش هێزی زۆرە‌، بە‌ڵام هێرشە‌کانی بە‌ مە‌فرە‌زە‌ی بچوک بچوک ئە‌نجام دە‌دات
جێگری فە‌رماندە‌ی میحوە‌ری گە‌رمە‌سێری هێزی پێشمە‌رگە‌ باسی لە‌وە‌شکرد، "داعش هێزی زۆرە‌، بە‌ڵام هێرشە‌کانی بە‌ مە‌فرە‌زە‌ی بچوک بچوک ئە‌نجام دە‌دات و نایە‌وێت ناوچە‌ بگرێت، بە‌ڵکو دە‌یە‌وێت زیان بە‌ هێزە‌کان بگە‌یە‌نێت".
لیوای هاوبە‌ش پێکدە‌هێنرێت بۆ پڕکردنە‌وە‌ی بۆشاییە‌ ئە‌منیە‌کان
ئۆپە‌راسیۆنە‌کە‌ی دوێنێ چوارشە‌ممە‌ی سوپای عێراق و پێشمە‌رگە‌، ئە‌و ناوچانە‌شی گرتە‌وە‌ کە‌ دە‌کە‌وێتە‌ نێوان سە‌نگە‌رە‌کانی هەردولا، لە‌و بارە‌یە‌وە‌ لیوا ئە‌حمە‌د حە‌مە‌ساڵح وتی، "لیوای هاوبە‌ش پێکدە‌هێنرێت بۆ پڕکردنە‌وە‌ی بۆشاییە‌ ئە‌منیە‌کان".

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌، كێوماڵكردنی ناوچه‌ی دیاریكراو بو به‌گشتی، هه‌روه‌ها تێكدانی ژماره‌یه‌كی زۆر مۆڵگه‌ و شوێنی تیرۆرستان، به‌ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێكی پیكئاپ، ره‌نگی سپی چێندراو به‌ته‌قینه‌وه‌، چاره‌سه‌ركردنی بو له‌لایه‌ن لیوای 17ه‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنی چه‌ند مینێكی چێندراو بو له‌ سنوری ناوچه‌ی لیوای 53ی فیرقه‌ی یه‌ك و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تیمی ئه‌ندازه‌وه‌.