بایدن باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لەعێراق دیاریدەکات

08:40 - 09/12/2021

1805جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، ئەلینا رۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئێستای وڵاتەکەی لەکوەیت وەک باڵیۆزی نوێی واشنتن لەعێراق دیاریکرد و جێگەی  ماتیو تولەر دەگرێتەوە کە لەناوەڕاستی ساڵی 2019ەوە لەو پۆستەدا دایە.

 ئەلینا رۆمانۆڤسکی دەبێتە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لەعێراق
کۆشکی سپی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ئەلینا رۆمانۆڤسکی دەبێتە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لەعێراق، هەروەها باڵیۆزانی ئەمریکا لە کینیا و ماڵتاش گۆڕانکاریان تێدا کراوە. 
پێشوتر  وەک توێژەر لە دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) کاریکردوە
ئەلینا رۆمانۆڤسکی تەمەنی 66 ساڵە و ماوەی چەندین ساڵ وەک دیپلۆماتکار لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاریکردوە، ناوبراو پێشوتر  وەک توێژەر لە دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) کاریکردوە.

ئەلینا رۆمانۆڤسکی لە 19-1-2021 وەک باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کوەیت دیاریکراوە.

نیشانەکردن

ئەمریکا عێراق