كۆنتێنه‌رێك له‌ به‌سره‌ به‌ 100 بۆمبی هێشوییه‌وه‌ رفێندرا و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان خرانه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌

11:45 - 08/12/2021

8283جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌زای زوبه‌یری سەر بە پارێزگای بەسرە رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و كۆنتێنه‌رێك كه‌ زیاتر له‌ 100 مۆمبی هێشویی تێدابو، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ رفێندرا، له‌ئێستاشدا هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كۆنتێنه‌ره‌كه‌.

عه‌باس ماهیر سه‌رۆكی شاره‌وانی زوبه‌یر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ستاون به‌كۆكردنه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی بیگوازنه‌وه‌ بۆ شوێنه‌ چۆڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار، به‌مه‌به‌ستی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌یان و ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌شێكیان، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی 10 كۆنتێنه‌ره‌وه‌ پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌، یه‌كێك له‌ كۆنتێنه‌ره‌كانیش 100 بۆمبی هێشویی له‌سه‌ر باركرابو.

ئه‌و كۆنتێنه‌ره‌ی 100 بۆمبه‌كه‌ی له‌سه‌ر باركرابو، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ دزراوه‌ و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه‌ 
وتیشی، "ئه‌و كۆنتێنه‌ره‌ی 100 بۆمبه‌كه‌ی له‌سه‌ر باركرابو، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ دزراوه‌ و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێده‌چێت له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌ بێت به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنه‌وه‌ی وه‌ك ئاسن به‌كاری بهێنن، له‌ئێستاشدا هێزه‌ ئه‌منیه‌كان خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌ و له‌گه‌ڕان و پشكنینی به‌رده‌وامدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كۆنتێنه‌ره‌". 
ره‌نگه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆنتێنه‌ره‌كه‌یان بردوه‌، بێ ئاگا بن له‌وه‌ی بۆمبی تێدایه‌
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ره‌نگه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆنتێنه‌ره‌كه‌یان بردوه‌، بێ ئاگا بن له‌وه‌ی بۆمبی تێدایه‌ و ته‌نها وه‌ك دزینی پارچه‌ ئاسنه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردوه‌، داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، له‌هه‌ر شوێنێك ئه‌و كۆنتێنه‌ره‌یان بینی، ئاگاداری هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بكه‌نه‌وه‌، تا هیچ روداوێكی نه‌خوازراو به‌وهۆیه‌وه‌ رونه‌دات.

نیشانەکردن

عێراق