بۆریس جۆنسن: به‌ر له‌ كریسمس پلانی B بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئۆمیكرۆن جێبه‌جێده‌كه‌ین

11:04 - 08/12/2021

3909جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا رێنمایی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، بۆ جه‌ژنی كریسمس له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ و هۆشداریشده‌دات له‌وه‌ی، ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن زۆر به‌خێرایی و جیازا له‌ كۆرۆنا دێلتا گه‌شه‌ ده‌كات و له‌جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌.

بۆریس جۆنسن له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌نگاو ده‌نێت به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پلانی B له‌ پێش جه‌ژنی كریسمس، له‌هه‌مانكاتیشدا ئامۆژگاری هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه‌ له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ و خۆیان به‌دوربگرن له‌ شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان.

 به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئۆمیكرۆن له‌ بریتانیا به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌ ده‌كات و له‌ماوه‌ی دو بۆ سێ رۆژدا، ژماره‌ی توشبوانی بۆ دو هێنده‌ زیاد ده‌كات

بۆریس جۆنسن هۆشداریشیدا له‌وه‌ی، ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن زۆر خێراتر و جیاواز له‌ كۆرۆنا دێلتای پێشوو گه‌شه‌ ده‌كات و به‌ خێرایی له‌ جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و وتی، "به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئۆمیكرۆن له‌ بریتانیا به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌ ده‌كات و له‌ماوه‌ی دو بۆ سێ رۆژدا، ژماره‌ی توشبوانی بۆ دو هێنده‌ زیاد ده‌كات".

چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌توانێت ببێته‌ هۆكارێك به‌ گشت بازدانه‌كانی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن

به‌ پێی توێژینه‌وه‌ی زانایانیش، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا نزیكه‌ی 1000 (هه‌زار) كه‌س له‌ بریتانیا توشی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن بون  و پێشهاتی مه‌ترسیدار له‌ پێشه‌ به‌وه‌ی كه‌ مه‌ترسی توشبون به‌و ڤایرۆسه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فراوان زیاد بكات، به‌ڵام كۆمپانیای دروستكردنی ده‌رمان له‌ بریتانیا "GSK" ده‌ڵێت، "چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ پشت به‌ستن به‌ به‌رگری له‌شی مرۆڤ كه‌ به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڤێر بایۆتێكنۆڵجی به‌رهه‌مده‌هێندرێت ده‌توانێت ببێته‌ هۆكارێك به‌ گشت بازدانه‌كانی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن".

"ڤاكسینی سترۆڤیماب ده‌توانێت به‌ر به‌ هه‌ر 27 بازدانه‌كه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن بگرێت

هاوكات ده‌زگای ته‌ندروستی نیشتیمانی بریتانیا باسی له‌وه‌شكردوه‌، "ڤاكسینی سترۆڤیماب ده‌توانێت به‌ر به‌ هه‌ر 27 بازدانه‌كه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن بگرێت كه‌ تاوه‌كو ئێستا زانیاریان له‌باره‌وه‌ تۆماركراون، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پڕۆتینی سپایك".