خه‌ندان-
كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم 42% و كۆمپانیاكانیش 58%ی كۆی گشتی داهاتی نه‌وتیان بردوه، بۆیه پاش گرتنه‌به‌ری رێكاره په‌رله‌مانیه‌كان، كۆی راپۆرته‌كه‌ی دیلۆیت به دیراسه‌كراوی بڵاوده‌كاته‌وه.
كاروان گه‌زنه‌یی لهپهیامێكدا له‌ژێر ناونیشانی "چ كاره‌ساتێك له‌م وڵاته ده‌گوزه‌رێت؟" نوسیویه‌تی، "حكومه‌تی هه‌رێم، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانی دیلۆیت له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2021دا، به به‌های 4.127.081.961 (چوار ملیار و سه‌د و بیست و حه‌وت ملیۆن و هه‌شتا و یه‌ك هه‌زار و نۆسه‌د و شه‌ست و یه‌ك) دۆلار نه‌وتی فرۆشتوه، بڕی 2.389.900.887 (دو ملیار و سێسه‌د و هه‌شتا و نۆ ملیۆن و نۆسه‌د هه‌زار و هه‌شتسه‌د و هه‌شتا و حه‌وت) دۆلار بۆ خه‌رجی ڕۆیشتوه، بڕی 1.737.181.074 (یه‌ك ملیار و حه‌وتسه‌ت و سی و حه‌وت ملیۆن و سه‌د و هه‌شتا و یه‌ك هه‌زار و حه‌فتا و چوار) دۆلار بۆ حكومه‌ت ماوه‌ته‌وه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 289 (دوسه‌د و هه‌شتا و نۆ) ملیۆن دۆلار بۆ هه‌رمانگێك".
حكومه‌تی هه‌رێم 42% و كۆمپانیاكانیش 58%ی كۆی گشتی داهاتی نه‌وتیان بردوه
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، "حكومه‌تی هه‌رێم 42% و كۆمپانیاكانیش 58%ی كۆی گشتی داهاتی نه‌وتیان بردوه، له‌م تێچوه ته‌نها كرێی بۆڕی، كه كۆمپانیای كار ده‌یكات بریتیبوه له 454.413.772 (چوارسه‌د و په‌نجا و چوار ملیۆن و چوارسه‌د و سێزده هه‌زار و حه‌وتسه‌د و حه‌فتا و دو) دۆلار، ته‌نها پاره‌ی تاریفی كۆمپانیای كۆمپانیای وزه‌ی توركی 172.140.003 (سه‌د و حه‌فتا و دو ملیۆن و سه‌د و چل هه‌زار و سێ) دۆلار بوه، شایسته‌ی كۆمپانیاكانیش 1.397.624.756 (یه‌ك ملیار و سێسه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت ملیۆن و شه‌شسه‌د و بیست و چوار هه‌زار و حه‌وتسه‌د و په‌نجاو شه‌ش) دۆلار بوه".
ئه‌م كۆمپانیایانه ماوه‌ی 14 ساڵه له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام به وته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بێت تا ئێستاش پاره‌كه‌یان ته‌واو نه‌بوه
كاروان گه‌زنه‌یی ئاشكراشیكردوه، "ئه‌م كۆمپانیایانه ماوه‌ی 14 ساڵه له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام به وته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بێت تا ئێستاش پاره‌كه‌یان ته‌واو نه‌بوه، ئاخر له كوێی دونیا ئه‌مه ڕه‌وای حه‌قه؟ حكومه‌تێك به به‌های چوار ملیار دۆلار نه‌وت بفرۆشێت، به‌ڵام كه‌متر له دو ملیاری بۆ بمێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده تێبینی و قسه‌ی جیددیم له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كانی دیلۆیت هه‌یه و دواتریش به وردی كۆی ڕاپۆرته‌كه به دراسه‌كراوی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه پاش گرتنه‌به‌ری ڕێكاره په‌رله‌مانییه‌كان".