سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كۆده‌بێته‌وه‌

10:23 - 08/12/2021

1708جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌ هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ و ریشه‌كێشكردنی پاشماوه‌كانی داعش و رێگرتن له‌ كاره‌  تیرۆریستییه‌ تاوانكارییه‌كان كرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8 ی كانونی یه‌كه‌می 2021 پێشوازیكرد له‌ هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی گشتی وڵات و دوا پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كان گفتوگۆكرا.

جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌ پێویستی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ و ریشه‌كێشكردنی پاشماوه‌كانی داعش

له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌ پێویستی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ و ریشه‌كێشكردنی پاشماوه‌كانی داعش و رێگرتن له‌ كاره‌  تیرۆریستییه‌ تاوانكارییه‌كان كه‌ ھاوڵاتییان ده‌كاته‌ ئامانج.

دوپاتكرایه‌وه‌ له‌ گرنگی سازان و یه‌كڕیزی نیشتمانی و كۆتاییھێنان به‌ كێشه‌كان

هه‌ر له‌دیداره‌كه‌ی سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ هادی عامری دوپاتكرایه‌وه‌ له‌ گرنگی سازان و یه‌كڕیزی نیشتمانی و كۆتاییھێنان به‌ كێشه‌كان به‌ ئاڕاسته‌ی پاراستنی په‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كان.