ته‌ندروستی جیهانی: ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن توشی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌بێت كه‌ پێشتر توشبوی كۆرۆنا بون و ڤاكسینیان وه‌رگرتوه‌

09:39 - 08/12/2021

17846جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

تیدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوبه‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن توشی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌بێت كه‌ پێشتر توشی كۆرۆنا بون و ڤاكسینیان وه‌رگرتوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كاریگه‌ریه‌كانی زۆر قورس نه‌بێت له‌سه‌ریان.
 
تیدرۆس ئه‌دهانۆم له‌ له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، داتا نوێیه‌كانی ئه‌فریقای باشور ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئۆمیكرۆن ئه‌گه‌ری دوباره‌ توشبونه‌وه‌ زیاتر ده‌كه‌ن".

له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئۆمیكرۆن توشی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كه‌ پێشتر توشی كۆرۆنا بون یاخود ڤاكسینیان وه‌رگرتوه‌

وتیشین "له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئۆمیكرۆن توشی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كه‌ پێشتر توشی كۆرۆنا بون یاخود ڤاكسینیان وه‌رگرتوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌متر بێت و زۆر قورس نه‌بێت".

ئه‌دهانۆم  داوای له‌ وڵاتانی جیهان كرد به‌شداری بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن له‌ڕوی خۆپارێزی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی نوێی ئۆمیكرۆن

تیدۆرس ئه‌دهانۆم  داواشی له‌ وڵاتانی جیهان كرد، به‌شداری بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن له‌ڕوی خۆپارێزی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی نوێی ئۆمیكرۆن و په‌ره‌ی زیاتر به‌ به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كان بده‌ن.

پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسێكی په‌ره‌سه‌ندوی كۆرۆنا له‌ باشوری ئه‌فریقا و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی بونی ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه‌، ته‌واوی جیهان، یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا رێكاری ته‌ندروستی خێراو چڕوپڕیان گرتوه‌ته‌به‌ر.

نیشانەکردن

ڤاكسینی كۆرۆنا