خه‌ندان-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، 11٪ كۆی گشتی داهاتی نه‌وت دراوه به هه‌ردو كۆمپانیای روسنه‌فت و كار، 15٪شی ده‌درێته كرێی بۆری گواستنه‌وه كه ئه‌مه بڕه پاره‌یه‌كی ئێجگار زۆره، بێ وێنه‌یه له دونیا.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له په‌یامێكدا له‌ژێر ناونیشانی "پاره‌ی نه‌وت چی لێدێت؟ " نوسیویه‌تی، به‌پێی ڕاپۆرتی دیلۆیت بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، حكومه‌تی ھه‌رێم 81.299.000 (هه‌شتا و یه‌ك ملیۆن و دوسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ هه‌زار) به‌رمیل نه‌وتی به‌رھه‌مھێناوه بۆ ھه‌نارده‌كردن و پاڵاوتن له ناوخۆدا، تێكڕای نرخی نه‌وتی برێنت له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 65 (شه‌ست و پێنج) دۆلار بوه، به‌ڵام تێكڕای فرۆشتنی نه‌وتی ھه‌رێم بۆ هه‌ربه‌رمیلێك 53.446 (په‌نجاو سێ دۆلار و چوارسه‌د و چل و شه‌ش سه‌نت) بوه، ئه‌مه‌ش داشكاندنێكی زۆره، له‌م نرخه‌ش فرۆشراوه، به‌شی زۆری بۆ كۆمپانیا‌و كرێی بۆری بوه، پوخته‌ی داھات بۆ ھه‌ر به‌رمیلێك 22.558 (بیست و دو دۆلار و پێنجسه‌د و په‌نجاو هه‌شت سه‌نت) بوه، به‌مه‌ش نزیكه‌ی 42%ی كۆی داھاتی نه‌وت بۆ خه‌رجی موچه ماوه‌ته‌وه".
پوخته‌ی داھات بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران یه‌ك ملیار‌و 737 ملیۆن دۆلاربوه
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌باره‌ی داهاته‌كانی دیكه‌ی نه‌وته‌وه ده‌ڵێت، "كۆی گشتی داھاتی نه‌وت چوار ملیار و 127 ملیۆن دۆلار بوه، پوخته‌ی داھات بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران یه‌ك ملیار‌و 737 ملیۆن دۆلاربوه، پاره‌ی كۆمپانیاكانی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت یه‌ك ملیار‌و 394 ملیۆن دۆلار بوه كه 33.8%ی كۆی گشتی داهاته‌كه ده‌كات، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش زۆر زۆره‌و پێداچونه‌وه‌ی ده‌وێت، چونكه نزیكه‌ی 37%ی نه‌وتی كوردستان له كێڵگه‌ی خورمه‌ڵه‌یه‌و كۆمپانیای كار به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاریه و تێچو و شایسته‌ی كۆمپانیا ده‌بێت زۆر كه‌م بێت".
له سنوری ھه‌رێمی كورستان 60% ڕوسنه‌فت و 40% ی كۆمپانیای كاره و بڕی 454 ملیۆن دۆلاریان پێدراوه بۆ شه‌ش مانگ
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، له سنوری ھه‌رێمی كورستان 60% ڕوسنه‌فت و 40% ی كۆمپانیای كاره و بڕی 454 ملیۆن دۆلاریان پێدراوه بۆ شه‌ش مانگ، كه 11٪ كۆی داھاتی نه‌وته، كه ده‌كرا ئه‌م بۆریه ھی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان خۆی بێت، نه‌ك دو كۆمپانیا، كۆمپانیای وزه‌ی توركی بڕی 172 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتوه كه 4.1٪ ده‌كات، ڕێژه‌كانی دیكه كه نزیكه‌ی 10٪ داھاتی نه‌وته بۆ گۆڕانكاری له ڕه‌سیدی كڕیار‌و سودو ڕسوماته‌كان ڕۆشتوه".
نرخی فرۆشتنی نه‌وتی ھه‌رێم به‌راورد به برێنت زۆر زۆر كه‌متره كه 12 كه‌متره و پێداچونه‌وه‌ی جدی ده‌وێت
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح راشیگه‌یاندوه، "نرخی فرۆشتنی نه‌وتی ھه‌رێم به‌راورد به برێنت زۆر زۆر كه‌متره كه 12 كهمترو پێداچونه‌وه‌ی جدی ده‌وێت، پێدانی زیاتر له 15٪ به كرێی بۆری بڕه پاره‌یه‌كی ئێجگار زۆره، بێ وێنه‌یه له دونیا، ئه‌و بڕه پاره‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكان پێویستی به پێداچونهوهیهو ڕێژه‌یه‌كی زۆره".
كرێی بۆری له سنوری ھه‌رێم نزیكه‌ی سێ ھێنده‌ی كرێی بۆریه له توركیا
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه، ڕوبه‌ری بۆری له سنوری توركیا زۆر زیاتره له ڕوبه‌ری بۆری له سنوری ھه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام كرێی بۆری له سنوری ھه‌رێم نزیكه‌ی سێ ھێنده‌ی كرێی بۆریه له توركیا، كۆی ڕه‌سیدی كۆمپانیاكان له‌سه‌ر حكومه‌تی ھه‌رێم "قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان له‌سه‌ر حكومه‌تی ھه‌رێم" له كۆتایی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ سێ ملیار و 930 دۆلار بوه".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح داواشیكردوه، پێداچونه‌وه به پرۆسه‌ی فرۆشتن داشكاندن له نرخ و كۆی خه‌رجی نه‌وت بكرێت".