خه‌ندان-
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاش وردبینیكردنی داتای هه‌نارده‌كردن و داهاتی نه‌وت له‌لایه‌ن كۆمپانیای دیلۆیتی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، راپۆرتی بۆ شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش، 77.35 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌و ماوه‌یه‌دا و له‌ڕێگه‌ی بۆریه‌وه هه‌نارده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه كراوه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی وردبینی سه‌ربه‌خۆیی كه‌رتی نه‌وت و گاز، وه‌ك به‌شێك له ده‌ستپێشخه‌ری تایبه‌ت به شه‌فافیه‌ت له به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ڕاپۆرتی پشتڕاستكراوی تایبه‌ت به داتا و زانیاریی نوێ ده‌رباره‌ی هه‌نارده‌كردن، به‌كاربردن و خه‌رجی و داهاته‌كانی نه‌وت له 1ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2021 تا 30ی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ بڵاوده‌كاته‌وه.
راپۆرته‌كه، شیكردنه‌وه‌یه‌كی چاره‌كه ساڵانه پێشكه‌ش ده‌كات ده‌رباره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و ڕێژه‌ی نرخه‌كان
ڕاپۆرته‌كه، شیكردنه‌وه‌یه‌كی چاره‌كه ساڵانه پێشكه‌ش ده‌كات ده‌رباره‌ی زانیارییه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و ڕێژه‌ی نرخه‌كان و له‌لایه‌ن كۆمپانیای (دیلۆیت)ی وردبینیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌نجام دراوه.
له ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2021، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، 77.35 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له ڕێگای بۆره‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كردوه
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه، له ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2021، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، 77.35 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له ڕێگای بۆره‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كردوه، هه‌روه‌ها 3.95 ملیۆن به‌رمیل بۆ پاڵاوگه ناوخۆییه‌كان ته‌رخانكراوه، 76.869 ملیۆن به‌رمیل له نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو گواستراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن فرۆشیارانه‌وه له‌ڕێی به‌نده‌ری جه‌یهان، به تێكڕای نرخی 53.446 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل، له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2021دا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 4.1 ملیار دۆلار داهاتی فرۆشی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی خاوی به‌ده‌ستهێناوه، له دوای دانه‌وه‌ی شایسته‌كانی مانگانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت و به‌كاربه‌رانی بۆرییه‌كان و كڕیاران، 1.737 ملیار دۆلاری وه‌ك سافیی داهاته‌كانی نه‌وتی خاوی بۆ مایه‌وه.
له ساڵی 2019ه‌وه داتا و زانیاری پێشكه‌شكردوه له‌باره‌ی ڕه‌سیدی پێشهكیدراو به هه‌رێمی كوردستان كه قه‌رزاری كڕیاره‌كانی نه‌وته،
له ساڵی 2017ه‌وه به به‌رده‌وامیی ڕاپۆرته‌كانی وردبینیكردنی كه‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان پشتڕاستكراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (دیلۆیت)ه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانيش بۆ ڕایگشتی بڵاويده‌كاته‌وه، له ساڵی 2019ه‌شه‌وه داتا و زانیاری پێشكه‌شكردوه له‌باره‌ی ڕه‌سیدی پێشهكیدراو به هه‌رێمی كوردستان كه قه‌رزاری كڕیاره‌كانی نه‌وته، له ساڵی 2020دا ئاشكراكردنی زانیارییه‌كان فراوان كران و هاوتاكردنی داتاكانی نێوان به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كان و به‌كاربردنی ناوخۆشی گرته‌وه.
ده‌قی راپۆرتی دیلۆیت به واژۆكراوی سه‌باره‌ت به وردبینی هه‌نارده‌كردن، به‌كارهێنانی ناوخۆیی، داهات و خه‌رجییه‌كانی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان بۆ بخوێنه‌وه.