خه‌ندان-
ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، سه‌ركرده‌ی دیاری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، تا ڕۆژی قیامه‌ت جیهاد مه‌وجوده لایان دژی زوڵم و زۆر، "زوڵم و زۆر وای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه ئه‌بێت به‌لاته‌وه عه‌جایه‌ب نه‌بێت رۆژێك له رۆژان له‌ناو كوردستاندا ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵك ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌ك و بتوانن گۆڕانكاریه‌كی جه‌زری بكه‌ن"، ده‌شڵێت، "داعش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه دروستبوه ئه‌وه‌نده‌ی كه زیانی له ئه‌هلی سونه داوه زه‌ره‌ری له موقابیلهكهی نه‌داوه، ئه‌و هێرشانه‌شی كه داعش ئێستا ده‌یكاته سه‌ر پێشمه‌رگه زیاتر له شه‌ڕی موخابه‌راتی وڵاتان ده‌چێت".
ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز لەمیانی بەرنامەی دیداری خەندان کە بەرنامەیەکی هەفتانەیە و لەلایەن رۆژنامەنوس هەڤاڵ محەمەد ئامادە و پێشکەش دەکرێت، له‌باره‌ی پێگه‌ی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان له كوردستان كه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه پێگه‌ی خۆیان به‌هێز بكه‌ن، رایگه‌یاند، "كاتی خۆی كه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌بو یه‌كێك بو له پارته به‌هێزه‌كان و سه‌ركردایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی ده‌كرد و له هه‌مو جێگهكهكاندا ئێمه پێگه‌ی خۆمان هه‌بو، وڵاتانیش رێزێكی تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیان ده‌گرت، مسوڵمانانیش هه‌مویان كۆكبون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌ك رابه‌ر هه‌بو، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی وه‌كو چه‌ترێك وابو بۆ مسوڵمانانی كورستان، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی وڵاتان ده‌ستیان خسته ناو كاروباری وڵاته‌كه‌وه و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلانی نه‌ده‌چوه ژێر ركێف و سه‌یته‌ره‌ی هیچ وڵاتێكه‌وه كارێكی وایان كرد هه‌ر به‌ناوی ئیسلامه‌وه حزبی تر دروست ببێت له كوردستاندا، ئێمه‌ش وه‌كو مسوڵمان خوای گه‌وره پێی وتوین كه ناكۆكی بكه‌وێته نێوان مسوڵمانانه‌وه، ئه‌وكاته هیچ عیزهتێكمان نامێنێت بۆیه وابو له كوردستان".
له دوای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه حزبی ئیسلامی دروستبو خه‌ڵك سه‌ری لێتێكچو
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له دوای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه حزبی ئیسلامی دروستبو خه‌ڵك سه‌ری لێتێكچو، "ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت كاریگه‌ری مسوڵمانان بگه‌ڕێنینه‌وه هه‌مو مسوڵمانان له‌ژێر یه‌ك ره‌عیه‌ت و قیاده كۆببێته‌وه".
بە فه‌خر و شانازییه‌وه هه‌مو ئه‌و گهندهڵكاریانهی كه له كوردستاندا هه‌یه تا ئه‌مڕۆ ئێمه به‌شدارنه‌بوین تیایدا
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئێستا بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی خه‌بات بۆ ده‌عوه ده‌كات یاخود گۆڕینی سیستمی سیاسی، ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز وتی، "ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه دروستبوین دژی زوڵم و زۆرداری دروستبوین، ئێمه ئه‌و ئیمانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تاوه هه‌مان بوه تا ئه‌مڕۆ هیچمان له‌ده‌ستنه‌داوه، زه‌مانێكیش كه كوردستان له‌ژێر ده‌ستی سهدامدابو به‌فه‌خر و شانازییه‌وه له‌گه‌ڵ برا پێشمه‌رگه‌كانی تردا به هه‌ردولامان دژ به سه‌دام حسێن شههیدمانداوه تا ئه‌وكاته‌ی كه كوردستان ئازادكرا‌و و هه‌ڵبژاردن كرا، كاتێكیش كه هه‌ڵبژاردن كراوه ئێمه به‌شداربوین تیایدا، بۆیه هه‌میشه حه‌زمان كردوه له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی خۆماندا هاوخه‌بات بین و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌یده‌ین بۆ رزگاربونی ئه‌م میللهتهیە، به‌ڵام بە فه‌خر و شانازییه‌وه هه‌مو ئه‌و گهندهڵكاریانهی كه له كوردستاندا هه‌یه تا ئه‌مڕۆ ئێمه به‌شدارنه‌بوین له گه‌نده‌ڵكاری و هیچ ته‌پ و كه‌ژ و شاخ و بنئهرز و سه‌رئه‌رزی كوردستان‌مان داگیر نه‌كردوه".
له ژیانماندا زه‌ویمان داگیرنهكردوه و زوڵمان نه‌كردوه، ئه‌وانه شانازین بۆ هه‌مو ئه‌ندامێكی بزوتنه‌وه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌وكاتیش كه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بوه و ناوچه‌یه‌كمان به‌ده‌سته‌وه بوه سه‌رانه‌مان له كه‌س وه‌رنه‌گرتوه، له ژیانماندا زه‌ویمان داگیرنهكردوه و زوڵمان نه‌كردوه، ئه‌وانه شانازین بۆ هه‌مو ئه‌ندامێكی بزوتنه‌وه، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌بێت بچێته‌وه سه‌ر ئه‌و ره‌وڕه‌وه حه‌قیقیه‌ی خۆی، ئێمه كاتی خۆی كه ئیعلانی شه‌ڕمان كردوه دژی سه‌دام له‌به‌رئه‌وه‌بوه كه زوڵم و زۆری كردوه، له‌به‌رئه‌وه كه مسوڵمانانی ئێستا پێویسته به هه‌مان رۆحیه‌ت قیاده‌ی ئه‌و گه‌نج و ناڕازیانه بكه‌ن له كوردستاندا بۆ گۆڕانكاری و هێنانی عه‌داله‌ت له كوردستاندا، ده‌عوا به رێگه‌ی خۆی چونكه گۆڕانكاری ته‌نها به‌وه نابێت، به‌ڵكو ده‌بێت گۆڕانكاریه‌كی وابكرێت بۆ ئه‌و خه‌ڵكه كه له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و گۆڕانكاریهدا عه‌داله‌تێك به‌رپا ببێت، گه‌نجه‌كان سه‌رمایه‌ی وڵاتن بۆ ده‌بێت وایان لێبكرێت وڵات بهجێبهێڵن، بۆ ده‌بێت وایان لێبكرێت بڕۆن ببن به خواردنی حود و له‌و وڵاتان وه‌كو تۆپ یاریان پێبكرێت، به‌ڕاستی زۆر شه‌رمه‌زاریه بۆ قیاده‌ی كورد گه‌نجی كورد وایلێببێت پێی خۆشترێت لەو رێگای کۆچ بمرێت به‌ڵام حازر نه‌بێت بتوانێت له‌و وڵاته‌كه‌ی خۆیدا به ئاسوده‌یی بژی".
به‌ڕاستی زۆر شه‌رمه‌زاریه بۆ قیاده‌ی كورد گه‌نجی كورد وایلێببێت پێی خۆشترێت لەو رێگای کۆچ بمرێت به‌ڵام حازر نه‌بێت بتوانێت له‌و وڵاته‌كه‌ی خۆیدا بژی
له‌باره‌ی دیدی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ ئایندهی كوردستان، ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رونیكرده‌وه، "ده‌بێت عه‌داله‌تێك به‌رپا ببێت، ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ست بكات كه هاوڵاتی ئه‌م نیشتیمانه‌یه و ئه‌و هاوڵاتیه هه‌مو مافێكی پارێزراو بێت وه‌كو هه‌مو كه‌سێكی تر، ئێستا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێكی فه‌قیر ئه‌گه‌ر غهڵهتێك یان تاوانێك بكات هه‌رچی سزایه به‌سه‌ریدا جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌سه‌ر خه‌ڵكه ده‌وڵمه‌ند و ده‌سه‌ڵاتداره‌كه هیچ شتێك شمولی ناكات، له‌به‌رئه‌وه كاتێك پێغه‌مبه‌ر ته‌عریفی كۆمه‌ڵگه‌ی جاهیل ده‌كات ناڵێت فڵان شتیان هه‌یه و فیسار شتیان نیه كه ته‌عریفی ده‌كات و ده‌ڵێت، (إذا سرَق فيهم الشريف تركوه، وإذا سرق فيهم الضعيف أقاموا عليه الحد) ئه‌و تهعریفە ئایا ئه‌مڕۆ لێره هه‌یه یان نا؟ بەڵێ هه‌یه، ته‌ماشاكه ئه‌وانه‌ی كه به ملیۆنان له‌م وڵاته ده‌دزن خه‌ڵك ده‌ڕوات وێنه و سێلفیان له‌گه‌ڵدا ده‌گرێت، خه‌ڵكه فه‌قیره نهگبهتهكه كه وا چه‌وساوه‌ته‌وه و نان نیه بیخوات هێنده‌ی تر چه‌وساوه‌ته‌وه".
ئه‌وانه‌ی كه به ملیۆنان له‌م وڵاته ده‌دزن خه‌ڵك ده‌ڕوات وێنه و سێلفیان له‌گه‌ڵدا ده‌گرێت، خه‌ڵكه فه‌قیره نهگبهتهكه كه وا چه‌وساوه‌ته‌وه
ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز له‌باره‌ی رای ئه‌وان له‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌م وتی، "له ساڵی 1991ه‌وه هه‌مو كابینه‌كان ئه‌وه‌ی له‌دوای ئه‌وه‌ی تره‌وه هاتوه خراپتر بوه تا ئه‌مڕۆ، له كوێی دونیادا بینیوته كۆمپانیا حزب له وڵات پاره‌ی زیاتر بێت؟ ئه‌م حكومهتەی كه ئێستا هه‌یه زیاتر له دوكانی حه‌واڵه ده‌چێت، ئه‌و پارانه‌ی كه له خۆیان زیاده‌یه و تۆزێكیش له عێراقه‌وه دێت ده‌یده‌ن به‌و خه‌ڵكه ئه‌گه‌ر نه‌بو نایده‌نێ، ره‌نگه دوكانی حهواڵهكه خاتری خه‌ڵك زیاتر بگرێت و تۆزێك كه‌متری لێببڕێت ئه‌وا زیاتریشی لێده‌بڕن".
ئه‌م حكومهتەی كه ئێستا هه‌یه زیاتر له دوكانی حه‌واڵه ده‌چێت، ئه‌و پارانه‌ی كه له خۆیان زیاده‌یه و تۆزێكیش له عێراقه‌وه دێت ده‌یده‌ن به‌و خه‌ڵكه ئه‌گه‌ر نه‌بو نایده‌نێ
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "لێره‌وه پێیان ده‌ڵێم، ئه‌و هه‌مو پاره‌یه‌ی كه ساڵه‌هایه بردویانه له قوتی ئه‌م خه‌ڵكه خۆیان نایخۆن، تاكیدم رۆژێك دێت ئه‌و حكومه‌تانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌موی بلۆك ده‌كه‌ن و خۆشیان نابن به خاوه‌نی، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییان به‌و خه‌ڵكه‌دا دێته‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌وا له خه‌ڵكیان بردوه و دزیویانه ئه‌و پاره‌یه بهێننه‌وه و لێره بیكه‌ن‌و تیجاره‌ته‌وه له هه‌مو ناوچه‌كانی كوردستان و بتوانن هه‌لێكی كار بۆ ئه‌و خه‌ڵكه دابین بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ن پێویسته له‌سه‌ر هه‌مو كه‌س و هه‌مو حزبه‌كان به مه‌لا، مامۆستا، فه‌رمانبه‌ران و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و هه‌مو خه‌ڵكه‌وه یه‌كبگرن دژی ئه‌و زوڵم سته‌مه‌ی كه هه‌یه، ده‌بێت ئه‌و قیاده‌ی كه هه‌یه خۆی سه‌رۆكایه‌تی بكات بۆ گۆڕانكاری نه‌ك گه‌نجه‌كان هانبدات و خۆشی دابنیشێت، ئینسان یه‌ك جار ده‌مرێت".
ئێمه تا ڕۆژی قیامه‌ت جیهاد مه‌وجوده لامان دژی زوڵم و زۆر
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا تا ئێستا باوه‌ڕیان به جیهاد هه‌یه، ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز وتی، "ته‌بعه‌ن، ئێمه تا ڕۆژی قیامه‌ت جیهاد مه‌وجوده لامان دژی زوڵم و زۆر، زوڵم و زۆر وای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه ئه‌بێت به‌لاته‌وه عه‌جایه‌ب نه‌بێت رۆژێك له رۆژان له‌ناو كردستاندا ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه، دڵنیابه ئه‌و برا پێشمه‌رگه‌كانه یان برا پۆلیسه‌كان ره‌نگه گله‌ییان هه‌بێت كه وه‌كو پێویست به‌ده‌م داواكاریه‌كانیانه‌وه ناچن بۆیه به‌لاته‌وه سه‌یر نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵك ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌ك و بتوانن گۆڕانكاریه‌كی جه‌زری بكه‌ن".
دروستبونی داعش بۆ ئه‌وه‌بوه سومعه و ناوبانگی جیهادی ناشیرین بكات
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا جیهادی ئه‌وان له‌گه‌ڵ جیهادی داعش چ جیاوازییه‌كی هه‌یه، ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز وتی، "ئێمه باسی ئه‌وه‌مان نه‌كردوه، تا ئێستاش هه‌رچی بكه‌ین به ئاشكرا ده‌یكه‌ن، یه‌كه‌م داعش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه دروستبوه ئه‌وه‌نده‌ی كه زیانی له ئه‌هلی سونه داوه زه‌ره‌ری له موقابیلهكهی نه‌داوه، ئه‌وه‌نه‌ی زه‌ره‌ری له ئه‌هلی عه‌قیده و جیهاد داوه ئه‌وه‌نده زه‌ره‌ری له موقابیلهكهی نه‌داوه، بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گومانمان هه‌یه له دروستبونیشی، ئه‌وه‌ته‌ی دروستبوه له عێراقدا ئه‌وه‌نده‌ی كه سونه‌ی كوشتوه و ناوچه‌ی ئه‌هلی سونه‌ی وێران كردوه ئه‌وه‌ندی دوژمنی وێران نه‌كردوه و نهیكوشتوه، بۆیه دروستبونی داعش بۆ ئه‌وه‌بوه سومعه و ناوبانگی جیهادی ناشیرین بكات و وایلێبكات له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه كه وتی حه‌ره‌كاتی جیهادی راسته‌وخۆ به حهرهكاتێكی وای نه‌زانێت كه گۆڕانكاری له‌ناو میلله‌ته‌كه‌دا ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك عه‌داله‌ت به‌رپا بكات له‌ناو خه‌ڵك، یه‌كسه‌ر كوشتن و بڕینی بیر بكه‌وێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و زه‌ره‌ره‌ی ئه‌وان لهحهراتی جیهادیان داوه هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه لێی بدات".
زۆرێك له‌و هێزانه‌ی كه پاڵپشتی خۆیان ئه‌مریكا به‌ستوه حه‌ز ناكه‌ن ئه‌مریكا بچێته ده‌ره‌وه چونكه ده‌زانن مه‌وقیفی سیاسی و پێگه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وتی، "ئه‌مه هه‌موی ده‌ستكرده، ئه‌مریكا بڕیاریداوه هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی خۆی له عێراق بباته ده‌ره‌وه، زۆرێك له‌و هێزانه‌ی كه پاڵپشتی خۆیان ئه‌مریكا به‌ستوه حه‌ز ناكه‌ن ئه‌مریكا بچێته ده‌ره‌وه چونكه ده‌زانن مه‌وقیفی سیاسی و پێگه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و له‌وانه‌یه میلله‌تیش حهڵبستێت، له‌به‌رئه‌وه له‌ناو عێراقیش و له‌ناو نزیكی خۆشمان حه‌ز ده‌كه‌ن هه‌میشه كۆمه‌ڵێك عه‌مه‌لیات هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی واپیشانی بده‌ن به وڵاتانی دونیا كه تا ئێستا داعش ماوه و ئه‌مریكا بمێنێته‌وه باش، بۆیه زیاتر له شه‌ڕی موخابه‌راتی وڵاتان ده‌چێت، ئێمه زانیاریمان هه‌یه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه له قهرهچوغن چه‌ندجار ئه‌مریكاییه‌كان چونه‌ته ناویان و له‌وێ به هه‌لیكۆپته‌ر نیشتونه‌ته‌وه، چی ده‌كه‌ن له‌وێ؟، ته‌نانه‌ت زۆرجار له شوێنی تره‌وه براونه‌ته ئه‌وێ، ده‌بێت هه‌مو ئه‌مانه ته‌حلیل بكرێت".
زانیاریم هه‌یه ئەمریکییەکان بە ههلیكۆپۆتهر رۆیشتونەیە لای داعش و به ڤیدیۆش لامه
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا زانیاری چۆن رێگه‌ی تێده‌چێت كه ئه‌مریكا چوه‌ته ناو داعشه‌وه له‌كاتی خۆی سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌كات؟ ئیحسان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز وتی، "به‌ڵێ زانیاریم هه‌یه و ههلیكۆپۆتهر رۆشتوه و من به ڤیدیۆش لامه، به هه‌لیكۆپته‌ر چون له‌وێ نیشتونه‌ته‌وه و دوای چه‌ند كاتژمێرێك رۆشتون، بڕۆن له خه‌ڵكی ناوچه‌كه بپرسن و زۆرجاری تریش به ئۆتۆمبێل رۆشتون و له‌وێ چه‌ند كاتژمێرێك ماونه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌مریكا خۆشی حه‌ز ئه‌كات جیهه‌تێك دروستبكات بۆ ئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك بفرۆشێت به وڵاتان و پێگه‌یه‌ك دابنێت تا جاسوسی به‌سه‌ر وڵاتانه‌وه بكات، بۆیه به‌لاته‌وه سه‌یر نه‌بێت لوعبه‌ی موخابه‌راتی زۆر له‌وه‌گه‌وره‌تره كه خه‌ڵك به ساده‌یی وه‌ریبگرێت، عێراق ئه‌گه‌ر له ئه‌مان و خۆشگوزه‌رانیدا بژین چ پێویست به‌وه ده‌كات ئه‌مریكا له‌م وڵاته بێت؟ بۆیه به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌زمه له‌و ناوچانه بمێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بونی ئه‌وان شه‌رعییه‌تی هه‌بێت".
له پیشاوه‌ر تاڵیبان زۆر یارمهتیانداین چونكه ئه‌وان باڵا ده‌ست بون، نوسینگه‌یه‌ك و په‌یوه‌ندیمان دروست كرد له‌گه‌ڵ شوێنه‌كاندا و رۆژنامهیهكیشمان دروستكرد
په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ تاڵیبان، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی رونیكرده‌وه، "ئێمه و تاڵیبان یه‌ك ئاڵامان هه‌یه، من كاتی خۆی له پیشاوه‌ر بوم، كاتی خۆی كه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دروستبو، هیچ شوێنێك ده‌رفه‌تی نه‌ده‌داین كه نهفهسێكمان هه‌بێت من به‌پێ رۆشتوم تا ئه‌و ناوچانه هه‌موی، له‌به‌رئه‌وه له پیشاوه‌ر تاڵیبان زۆر یارمهتیانداین چونكه ئه‌وان باڵا ده‌ست بون، نوسینگه‌یه‌ك و په‌یوه‌ندیمان دروست كرد له‌گه‌ڵ شوێنه‌كاندا و رۆژنامهیهكیشمان دروستكرد به‌ناوی "نه‌فیر" ئه‌وكات روس ئه‌فغانستانی گرتبو، بۆیه هه‌ر له‌وكاته‌وه ئێمه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزمان هه‌بوه له‌گه‌ڵ موهادینی ئه‌فغاندا، پێش ئه‌وه‌شی بگه‌نه‌وه كابوڵ قسه‌م له‌گه‌ڵ كردن و پیرۆزباییم لێ‌كرد، یه‌كه‌مجاریش له‌ماوه‌ی 40 ساڵی رابردودا لایه‌نێك بتوانێت هه‌مو ئه‌فغانستان كۆنتڕۆڵ بكات".