وەزیری بەرگری ئەمریکا: بەردەوام دەبین لەپشتیوانیکردنی پێشمەرگە

07:02 - 07/12/2021

55490جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری بەرگری ئەمریکا لەبارەی شەڕی تیرۆر و هاوکاری هێزی پێشمەرگە نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، واشنتن بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش، بەتایبەتی لە بواری ڕاوێژکاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵگریدا، دەشڵێت "پەیوەندییەکی تایبەت لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکادا هەیە لە سەر بنەمای بەها و ڕێزگرتنی هاوبەش".

 جەخت لە گرنگیی بەردەوامبونی پەیوەندی بەهێزی نێوان هەرێم و ئەمریکا دەکەینەوە
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "مەسرور بارزانی، نامەیەکی لە وەزیری بەرگری ئەمریکا لۆید ئۆستن پێگەیشت. لە نامەکەدا وەزیری بەرگری ئەمریکا جەخت لە گرنگیی بەردەوامبونی پەیوەندی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و هەماهەنگیی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش دەکاتەوە".
ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق
لەنامەکەی وەزیری بەرگری ئەمریکادا هاتوە،"سوپاسی ڕۆڵی گرنگیی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی داعش دەکەین و بە ڕێز و پێزانینەوە یادی قوربانیدانەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بەداعش دەکەینەوە، هەروەها ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە بواری ڕاوێژکاری، ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵگریدا".
پەیوەندییەکی تایبەت لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکادا هەیە
لە کۆتایی نامەکەیدا بۆ سەرۆکی حکومەت، وەزیری بەرگری ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە "پەیوەندییەکی تایبەت لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکادا هەیە لە سەر بنەمای بەها و ڕێزگرتنی هاوبەش. ئێمە بە خۆشحاڵییەوە، پێشوازی لە کارکردنی هاوبەشی نێوان هەردولامان دەکەین. سوپاس بۆ پابەندبونتان بەو هاوبەشییە گرنگەی لە نێوانماندا هەیە".