زانیاری دزه‌پێكراو له‌باره‌ی كاتژمێری نوێی كۆمپانیای ئه‌پڵ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

03:16 - 07/12/2021

5965جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ماڵپه‌ڕێكی چینی زانیاری دزه‌ پێكراو له‌باره‌ی كاتژمێری Apple Watch SE2ی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ شێوازی دیزاین و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زیاتر په‌یوه‌سته‌ به‌ وه‌رزشوانانن و گه‌نجان.

ماڵپه‌ڕی Gizmochina، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ زانیاری دزه‌ پێكراوی له‌باره‌ی نه‌وه‌ی نوێی كاتژمێری Apple Watch SE2 له‌سه‌ر شێوازی دیزایكردن و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و كاتژمێره‌ زیره‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌، کە شێوه‌ی دیزاینی ده‌ره‌وه‌ی كاتژمێره‌كه‌ به‌ شێوازێكه‌ كه‌ زۆر پته‌وه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رزشوانان، شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كاتژمێره‌كه‌ ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر هه‌مان شێوه‌ی كاتژمێری ئه‌پڵ له‌ نه‌وه‌ی SE كه‌ ساڵی رابردو خرایه‌ بازاڕه‌وه‌.

كاتژمێره‌ نوێیه‌كه‌، كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی له‌خۆده‌گرێت كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ته‌ندروستی، توانای جه‌سته‌یی

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، كاتژمێره‌ نوێیه‌كه‌، كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی له‌خۆده‌گرێت كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ته‌ندروستی، توانای جه‌سته‌یی، به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ رێكردن و راكردنی وه‌رزشوانان، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی راهێنانی تایبه‌ت به‌ وه‌رزشكارانی تیادایه‌، كه‌ ده‌كرێت له‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت.

كاتژمێری Apple Watch SE2 به‌و پێیه‌ی له‌ شێوه‌ی دیزاین و به‌كارهێنان و به‌رنامه‌كانی ناو كاتژمێره‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كاتژمێرێكی گه‌نجانه‌یه‌، هه‌روه‌ها چینێكی تایبه‌ت به‌ پاراستن و تایبه‌تمه‌ند و به‌رگری به‌رامبه‌ر روشاندن و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كاتژمێره‌كه‌ دروستكراوه‌.

Apple Watch SE (2nd Generation) to Launch Next Year Along With a Rugged  Variant: Report | Technology News