شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی زانیاری نوێی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌سره‌ بڵاوكرده‌وه‌

12:53 - 07/12/2021

925جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆڕسكیلێك له‌ به‌سره‌، چوار كه‌س كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربون.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی، ئه‌مڕۆ ماتۆڕسكیلێك له‌ ناوچه‌ی سمودی پارێزگای به‌سره‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌، به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستیش، له‌ ئه‌نجامی سوتانی دوو ئۆتۆمبێل كه‌ نزیك ماتۆڕسكیله‌كه‌ بون، 4 (چوار) هاوڵاتی كوژراون، 4 (چوار)ی دیكه‌ش برینداربون.

شاره‌زایانی بواری دادوه‌ری و تیمه‌ ته‌كنیكیه‌كان هێشتا له‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌دان

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، شاره‌زایانی بواری دادوه‌ری و تیمه‌ ته‌كنیكیه‌كان هێشتا له‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌دان، بۆئه‌وه‌ی شێوازی ته‌قینه‌وه‌كه‌ دیاری بكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكه‌ن، له‌كاته‌كانی داهاتوشدا، زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ڕو.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ پارێزگای به‌سڕه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ 7 (حه‌وت) كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون.

نیشانەکردن

تەقینەوە