هه‌ولێر؛ چوار كه‌س به‌تۆمه‌تی دراوی ساخته‌ و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران

12:27 - 07/12/2021

529جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌شاری هه‌ولێر چوار كه‌سیان به‌تۆمه‌تی دراوی ساخته‌ و مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردوه‌ و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر چه‌ندین جۆر له‌ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتوه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌ناو شاری هه‌ولێر توانرا چوار تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دراوی ساخته‌ و مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكرێن 

له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا، ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 8.500 (هه‌شت هه‌زار و پێنجسه‌د) دۆلاری ساخته‌ گیراوه‌

ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا، ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 8.500 (هه‌شت هه‌زار و پێنجسه‌د) دۆلاری ساخته‌ و بڕی 18 (هه‌ژده‌) گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریستاڵ، هه‌روه‌ها 4 (چوار) گرام مادده‌ی هیرۆین و (5) پێنج دانه‌ حه‌پی ترامادۆڵ، 4 (چوار) پایپی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر گیراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كان و كه‌لوپه‌له‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگا كراون، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان.

May be an image of 4 people and indoor

نیشانەکردن

ماددەی هۆشبەر