موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت

12:10 - 07/12/2021

39847جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌كانی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌، موچه‌ی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2021 وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت.

سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ موچه‌ى كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابه‌شده‌كرێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌كانی پارێزگای سلێمانی به‌ خه‌ندان-ی رگه‌یاند، "سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ موچه‌ى كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بۆ مانگى 11ى ئه‌مساڵ به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت".

25ی مانگی رابردو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ده‌ستیكرد به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11ی ئه‌مساڵ به‌بێ لێبڕین

25ی مانگی رابردو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ده‌ستیكرد به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11ی ئه‌مساڵ به‌بێ لێبڕین، تائێستاش موچه‌ی زۆرێك له‌ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان دابه‌شنه‌كراوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا مانگانه‌ 200 ملیار دینار ره‌وانه‌ بكات، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا كۆتایی به‌ لێبڕینی موچه‌ بهێنێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م مانگه‌ پاره‌كه‌ی ره‌وانه‌ نه‌كردوه‌.

 

نیشانەکردن

موچە