ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

12:02 - 07/12/2021

11204جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ به‌رده‌م رێستۆرانتێكی پارێزگای به‌سره‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

به‌گوێره‌ی میدیاكانی عێراق، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌به‌رده‌م رێستۆرانتی جنوه‌ له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری پارێزگای به‌سڕه‌، ته‌قیوه‌ته‌وه‌، له‌ئه‌نجامیشدا ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌، به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش، ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتوه‌ته‌ 7 (حه‌وت) كوژراو.

هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و ئه‌مبوڵانسی ته‌ندروستی گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌

هه‌ر دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و ئه‌مبوڵانسی ته‌ندروستی گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و كوژراو و برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستوه‌ته‌وه‌، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ رانه‌گه‌یاندوه‌.

دیوانی پارێزگای به‌سره‌، باری نائاسایی له‌ پارێزگاكه‌ راگه‌یاند و سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منیه‌كان خرانه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

نیشانەکردن

تەقینەوە