ئیمارات بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی سیستمی كاری هه‌فتانه‌ و پشوی رۆژانی هه‌ینی ده‌ركرد

11:53 - 07/12/2021

1338جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

حكومه‌تی ئیمارات سیستمێكی نوێی بۆ كاركردنی هه‌فتانه‌ی فه‌رمانبه‌ر و كرێكاران و هاوڵاتیان ده‌كرد و به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش، له‌بری رۆژانی هه‌ینی، له‌مه‌ودوا رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ ده‌كرێته‌ پشوی فه‌رمی.

حكومه‌تی ئیمارات له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ سیسته‌مێكی كاری هه‌فتانه‌ی نوێی ڕاگه‌یاندوه‌، ئه‌ویش له‌هه‌فته‌یه‌كدا چوار رۆژ و نیو كارده‌كرێت، به‌جۆرێك هه‌فتانه‌ رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ ده‌كرێته‌ پشوی فه‌رمی، رۆژانی هه‌ینیش، نیو ڕۆژ واته‌ تا كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆ كارده‌كرێت.

ده‌وامی فه‌رمی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌شت كاتژمێر ده‌بێت واته‌ له‌كاتژمێر 7:30 خوله‌كی به‌یانی تاوه‌كو 3:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌بێت

ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه‌، ده‌وامی فه‌رمی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌شت كاتژمێر ده‌بێت واته‌ له‌كاتژمێر 7:30 خوله‌كی به‌یانی تاوه‌كو 3:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌بێت، ئه‌و بڕیاره‌ش له‌ رۆژی 1ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2022ه‌وه‌ ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ئه‌م بڕیاره‌ی وڵاتی ئیمارات له‌كاتێكدایه‌ له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی، رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ فه‌رمیه‌كان و بۆ هاوڵاتیان و كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌تیش پشوی فه‌رمیه‌، به‌ڵام له‌وڵاتانی ئه‌وروپا رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه‌ وه‌ك سه‌ره‌تای هه‌فته‌ ده‌كرێته‌ پشوی فه‌رمی.

Image

نیشانەکردن

ئیمارات