شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

10:51 - 07/12/2021

29150جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ بڵاوكرده‌وه‌، پێشبینشده‌كرێت، له‌سبه‌ینێوه‌ شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم بگرێته‌وه‌.
 
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و پاشان ده‌گۆڕێت نیمچه‌ هه‌ور، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش، به‌تایبه‌ت له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا، له‌گه‌ڵ گۆڕینی ئاسمان بۆ هه‌وری ته‌واو، بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و له‌ناوچه‌ سنوره‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.

سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ له‌ كاته‌كانی ئێواره‌دا باران له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان ده‌بارێت، له‌ شه‌ودا له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان باران بارین ده‌بێت

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ له‌ كاته‌كانی ئێواره‌دا باران له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان ده‌بارێت، له‌ شه‌ودا له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان باران بارین ده‌بێت، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و باران بارینه‌ نزمه‌ پاڵه‌ په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌".

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئاستی دابارین ناوچه‌ شاخاوییه‌كان مامناوه‌ند ده‌بێت له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی تر نمه‌ باران ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌فر بارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌ سنوریه‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ كۆتایی به‌ باران بارین دێت".