دوای بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل، ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ به‌نده‌ری لازقیه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌

10:44 - 07/12/2021

1618جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

دوای بۆردومانه‌كه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل، ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ به‌نده‌ری لازقیه‌ی سوریا كه‌وته‌وه‌ و له‌ئێستاشدا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ئه‌و وڵاته‌، له‌هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی. 

به‌گوێره‌ی ئاژانسی سانا، عامر ئیسماعیل پارێزگاری لازقیه‌ رایگه‌یاندوه‌، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی توانیان ئاگره‌كه‌ له‌ له‌سنوری به‌نده‌ری لازقیه‌ دوربخه‌نه‌وه‌، كه‌ له‌ئه‌نجامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌وتوه‌ته‌وه‌.

ده‌نگی پێنج ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌ له‌كه‌ناراوه‌كانی لازقیه‌ بیستراون

له‌لای خۆشیه‌وه‌، كه‌ناڵی فه‌رمی سوریا بڵاویكرده‌وه‌، ده‌نگی پێنج ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌ له‌كه‌ناراوه‌كانی لازقیه‌ بیستراون، پاش لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ده‌ركه‌وت، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ بۆردومانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كراوه‌.
 
تاوه‌كو ئێستا به‌رپرسانی سوریا، به‌فه‌رمی زیانه‌كانی بۆردومانه‌كه‌یان نه‌خستوه‌ته‌ڕو، هیچ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیشیان له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌.

نیشانەکردن

سوریا