خه‌ندان-
نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌ڕێژه‌ی 0.84% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و به 73.91 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 1.14 دۆلار به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه و به‌رێژه‌ی 0.83% به‌رزبوه‌ته‌وه، نرخه‌كه‌ی گه‌یشتوه‌ته 73.91 دۆلار، هه‌روه‌ها نه‌وتی ته‌كساسیش به‌ڕێژه‌ی 1% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه و 1.44 دۆلار چوه‌ته سه‌ر نرخه‌كه‌ی و گه‌یشتوه‌ته 70.49 دۆلار.
هەفتەی رابردو نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخەكەی بۆ خوار 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی
ئەوەش لەكاتێكدایە هەفتەی رابردو نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخەكەی بۆ خوار 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی، بەوتەی پسپۆڕانیش، بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن و ئاستی كوشندەیی ئەو ڤایرۆسە، هۆكاری سەرەكی دەبێت لەزیادبون و كەمبونی خواست لەسەر نەوت.
پێشبینیده‌كه‌ن خواستی جیهانی له‌سه‌ر نه‌وت 330,000 به‌رمیل له ڕۆژێكدا دابه‌زین به‌خۆوه ببینێت
ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌ی نه‌وت (ئۆپیك) هه‌فته‌ی ڕابردو پێشبینی خۆی بۆ خواست له‌سه‌ر نه‌وتی جیهانی بۆ چاره‌كی چواره‌می ئه‌مساڵ ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، پێشبینیده‌كه‌ن خواستی جیهانی له‌سه‌ر نه‌وت 330,000 به‌رمیل له ڕۆژێكدا دابه‌زین به‌خۆوه ببینێت، چونكه به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی وزه په‌یوه‌سته به كه‌مبونه‌وه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
كارۆلین باین، راوێژكاری ئابوری له‌دامه‌زراوه‌ی ئیكۆنومیكس رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتربێت و ده‌گاته به‌رزترین ئاست، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2022ه‌وه جارێكی دیكه خواست له‌سه‌ر ئه‌و وزه‌یه رو له‌دابه‌زین ده‌كات.