مردنی مامۆستا زرار محه‌مه‌د شێوه‌كار و میوزیكژه‌ن راگه‌یه‌ندرا

10:17 - 07/12/2021

2252جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

زرار محه‌مه‌د مسته‌فا میوزیكژه‌ن و شانۆكار و دامه‌زرێنه‌ری تیمی موزیكی پاشای گه‌وره‌، له‌ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆتایی به‌ژیانی هات.

زرار محه‌مه‌د مسته‌فا ناسراو به‌ مامۆستا زرار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌شاری سلێمانی، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆتایی به‌ژیانی هات و بڕیاریشه‌، له‌مه‌راسیمێكدا هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌قه‌زای ره‌واندز به‌خاكبسپێردرێت.

مامۆستا زرار په‌ره‌ی به‌ توانا هونه‌ریه‌كانی له‌ بواره‌كانی شانۆ و خۆشنوسی، شێوه‌كاری، موزیك داوه‌

مامۆستا زرار له‌ ساڵی 1937 له‌ ڕواندز له‌دایكبوه‌ و دوای ته‌واوكردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی، په‌ره‌ی به‌ توانا هونه‌ریه‌كانی له‌ بواری شانۆ و خۆشنوسی، شێوه‌كاری، موزیك داوه‌، پاشانیش له‌ ساڵانی حه‌فتاكاندا په‌ره‌ی به‌كاره‌كانی له‌بواره‌كانی شانۆ داوه‌، له‌ ساڵی 1977 پۆستی سه‌رۆكی لقی ڕواندزی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی وه‌رگرتوه‌.

مامۆستا زرار له‌ ساڵی 1982، بوه‌ به‌ ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق

مامۆستا زرار له‌ ساڵی 1982، بوه‌ به‌ ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق، له‌ساڵی 1987یشدا، به‌ردی بناغه‌ی تیپی موزیكی پاشای گه‌وره‌ی داناوه‌، له‌ 30 شانۆگه‌ریدا، وه‌ك ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر كاری كردوه‌ و چه‌ندین تابلۆی نه‌خشاندوه‌ و له‌ زۆربه‌ی پێشانگه‌كانی قوتابخانه‌كاندا به‌شداری كردوه‌.

نیشانەکردن

سلێمانی