ئه‌مریكا 10 وڵاتی وه‌ك هێڵی سوری بڵاوبونه‌وه‌ی ئۆمیكرۆن راگه‌یاند

10:06 - 07/12/2021

1419جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، 10 وڵاتی وه‌ك هێڵی سوری بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن ده‌ستنیشانكرد و داوایان له‌هاوڵاتیان كرد، خۆیان به‌دور بگرن له‌ گه‌شتكردن بۆئه‌و وڵاتانه‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان رو له‌زیادبونه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، داوای له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردوه‌، خۆیان له‌گه‌شتكردن به‌ره‌و فڕه‌نسا به‌دور بگرن و ئه‌و هاوڵاتیانه‌شی له‌و وڵاته‌دان، ئاستی خۆپارێزی بۆ به‌رزترین ئاست، زیاد بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنی كریسمس و سه‌ری ساڵی زاینی.

ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینیشیان وه‌گرتوه‌، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ مه‌ترسی توشبون به‌و ڤایرۆسه‌یان هه‌بێت یاخود ببنه‌هۆكارێك بۆ گواستنه‌وه‌ی

سه‌نته‌ری نه‌هێشتنی نه‌خۆشی و كۆنترۆڵكردنی سه‌ره‌كی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌، "به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا (په‌یوه‌ست به‌ كۆڤید-19) له‌ فڕه‌نسا، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینیشیان وه‌گرتوه‌، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ مه‌ترسی توشبون به‌و ڤایرۆسه‌یان هه‌بێت یاخود ببنه‌هۆكارێك بۆ گواستنه‌وه‌ی".

فڕه‌نسا، پورتوگال، قوبرس، ئه‌ندۆرا، لیختنشتاین له‌ ئه‌وروپا، ئوردن و تانزانیا له‌هێڵی سوردان

لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌و ئاگادارییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی نه‌هێشتنی نه‌خۆشی و كۆنتڕۆڵه‌وه‌ ده‌ركراون بریتین له‌ فڕه‌نسا، پورتوگال، قوبرس، ئه‌ندۆرا، لیختنشتاین له‌ ئه‌وروپا، ئوردن و تانزانیا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بۆ ئه‌م لیسته‌ وڵاتی مالی و دورگه‌كانی فیجی زیاد كردوه‌ كه‌ دوێنێ دوشه‌ممه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئۆمیكرۆنیان تۆماركرد.