شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و به‌غدا به‌رێككه‌وت

09:28 - 07/12/2021

1413جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌مه‌به‌ستی دو كۆبونه‌وه‌ی جیای سه‌ربازی و هه‌واڵگری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده‌، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌ت، به‌ره‌و به‌غدا به‌رێكه‌وتن

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده‌، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌ت، به‌ره‌و به‌غدا به‌رێكه‌وتن، بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی شانده‌كه‌، دو كۆبونه‌وه‌ی جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ نێوان هه‌واڵگری سه‌ربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هه‌واڵگری به‌رگری عێراق له‌  فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسێۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت. 

له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌شدا، بڕیاره‌ له‌ ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌ و مه‌ترسیه‌كانی تیرۆریستان به‌ڕێوه‌بچێت
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌شدا، بڕیاره‌ له‌ ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌ و مه‌ترسیه‌كانی تیرۆریستان، هه‌نگاوه‌كان له‌باره‌ی چاره‌كردنی كێشه‌كانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌، بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ رۆڵ بینین له‌ راوه‌دونان و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش، كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداریه‌تی گشتی به‌رگری به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت.
كۆبونه‌وه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌و به‌رگری به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و هه‌ردولا به‌ ئامانجی بنبڕكردنی تیرۆریستان

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كۆبونه‌وه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌و به‌رگری به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و هه‌ردولا به‌ ئامانجی بنبڕكردنی تیرۆریستان و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منی هه‌یه‌، له‌گفتوگۆدان، هاوكات تاوتوێكردن و به‌كرده‌یی كردنی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌ڕاسیۆنی هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه‌ سوپا له‌ئه‌وله‌ویه‌تی گفتوگۆكاندایه‌.

نزیکەی هەفتەیەکە هێرشەکانی داعش بۆ سەر پێشمەرگە زیادیان کردوە، بەرپرسە سەربازییەکان هۆکاری زیادبونی هێرشەکانی داعش بۆ ئەو بۆشاییە ئەمنییە دەگەڕێننەوە کە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە، دوایین هێرشی داعش شەوی پێنجشەممە بو. پێشتریش لە ماوەی هەفتەیەکدا چەکدارانی داعش دو هێرشی دیکەیان کردبو کە بە هەردوکیانەوە 12 پێشمەرگە و چەندین هاوڵاتی شەهیدبون.

نیشانەکردن

پێشمەرگە