سلێمانی؛ سزادانی 17 نانه‌واخانه‌ و سه‌مونخانه‌ راگه‌یه‌ندرا

09:15 - 07/12/2021

4130جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی فڕنی سه‌مون و نانه‌واخانه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند،  له‌ماوه‌ی مانگی رابردودا 17 (حه‌ڤده‌) پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ نانه‌واخانه‌ و سه‌مونخانه‌كان كردوه‌ و هه‌روه‌ها 37 (سی و حه‌وت) پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌شیان بۆ تۆماركردون. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، جه‌مال محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی فڕنی سه‌مون و نانه‌واخانه‌كان رایگه‌یاندوه‌، له‌مانگی رابردودا لیژنه‌كه‌یان 196 (سه‌د و نه‌وه‌د و شه‌ش) سه‌ردانی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی كاری هه‌ویر ده‌كه‌ن ئه‌نجامداوه‌، له‌و ژماره‌ش ته‌نها 17 (حه‌ڤده‌) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان تۆماركردوه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ به‌شێكی زۆری شوێنه‌كان پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنن، هه‌روه‌ها 37 (سی و حه‌وت) پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی تۆماركردوه‌.

به‌هۆی نه‌شیاوی بۆبه‌كارهێنان لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر 42 سینی، 14 تاوڵه‌ی سه‌مونخانه‌، بڕێك هه‌ویری خراپبودا گرتوه‌

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، به‌هۆی نه‌شیاوی بۆبه‌كارهێنان لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر 42 سینی، 14 تاوڵه‌ی سه‌مونخانه‌، بڕێك هه‌ویری خراپبودا گرتوه‌ و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناده‌برێت.

May be an image of food

No photo description available.

May be an image of 5 people, food and indoor

May be an image of 2 people, people standing and indoor

May be an image of indoor, body of water and text that says 'ALTUNTOP'

May be an image of indoor

May be an image of indoor

نیشانەکردن

سلێمانی