ملیاردێرێكی ئه‌مریكی ئاماده‌یه‌ له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی دزین، چه‌ندین پارچه‌ شوێنه‌وار بكڕێته‌وه‌

09:08 - 07/12/2021

767جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

مایكل ستاینهارت ملیاردێری ئه‌مریكی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی كه‌ "پارچه‌ شوێنه‌واره‌ دزراوه‌كان" به‌ به‌های 70 ملیۆن دۆلار بكڕێته‌وه‌ و ڕوبه‌ڕوی سزا درێژ خایه‌نه‌كان ببێته‌وه‌، له‌كاتێكدا پارێزه‌ره‌كه‌ی جه‌ختده‌كاته‌وه‌، پێشتر ئه‌و پارچه‌ شوێنه‌واریانه‌ی كڕیوه‌ نه‌ك دزی بێتی.

سایروس ڤانس جۆنیۆر پارێزه‌ری گشتی له‌ شاری مانهاتنی ویلایه‌تی نیویۆركی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌، ئه‌و ملیۆنێره‌ كه‌ سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ستینهارته‌ بۆ ژیانی جوله‌كه‌ و دامه‌زرێنه‌ری ریبَكخراوی ئیسرائیلی پێرترایته‌ كه‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ گه‌نجانی جوله‌كه‌ به‌خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ر ده‌نێرێت بۆ ئیسرائیل، "به‌ڵام ئێستاش ڕوبه‌ڕوی تۆمه‌تی تاوانه‌كان نابێته‌وه‌، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پارچه‌ شوێنه‌واره‌ دزراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌یه‌كێك له‌ 10 وڵاته‌كه‌ی جیهان كه‌ میسر و یۆنان و ئیسرائیل و توركیاش به‌شێكن له‌و 10 وڵاته‌.

مایكل ستاینهارت بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ به‌ بێ گوێدانه‌ شه‌رعییه‌تی گرێبه‌سته‌كان و خاوه‌ندارێتی ئه‌و پارچه‌ شوێنه‌واریانه‌ ده‌كات و ده‌یانكڕێت و ده‌یفرۆشێته‌وه‌

وتیشی، "مایكل ستاینهارت بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ به‌ بێ گوێدانه‌ شه‌رعییه‌تی گرێبه‌سته‌كان و خاوه‌ندارێتی ئه‌و پارچه‌ شوێنه‌واریانه‌ ده‌كات و ده‌یانكڕێت و ده‌یفرۆشێته‌وه‌، به‌ڵام زیانی كولتورییه‌ جدی هه‌مو جیهانی گرتوه‌ته‌وه‌".

مایكل ستاینهارتی ته‌مه‌ن 81 ساڵ له‌ ساڵی 1967 سندوقی هاوبه‌شی ستینهارتی دامه‌زراند

مایكل ستاینهارتی ته‌مه‌ن 81 ساڵ له‌ ساڵی 1967 سندوقی هاوبه‌شی ستینهارتی دامه‌زراند، له‌ ساڵی 1995 دایخست و له‌ ساڵی 2004 خۆی له‌ پۆستی سه‌رۆكی وه‌به‌رهێنانی داری دانایی خانه‌نشین كرد.

زانكۆی نیویۆرك ناوی ستاینهارتی له‌سه‌ر خوێندنگه‌ی "ستاینهارت بۆ رۆشنبیری و زانستی و په‌ره‌پێدانی مرۆیی" وه‌ك رێزێك بۆ به‌خشینی 10 ملیۆن دینار دیاریكرد. 

داواكاری گشتی شاری مانهاتن له‌ ساڵی 2017 ده‌ستیان كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كۆكراوه‌ی پارچه‌ شوێنه‌واره‌كانی ستاینهارت، له‌ ساڵی 2018 هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر نوسینگه‌كه‌ی و ماڵه‌كه‌ی، ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین كاری هونه‌ری و شوێنه‌واریدا گرت و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانیش رایانگه‌یاند، دزراون.