ئێران و ئیمارات په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌هێز ده‌كه‌ن

08:32 - 07/12/2021

961جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

شاندێكی ئیمارات سه‌ردانی تارانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و ئێران، جه‌ختیان له‌سه‌ر زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات له‌بواره‌ جیاجیاكان كرده‌وه‌.

به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ئیمارات ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌تاران پێشوازی له‌ شاندێكی ئیمارات به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ تحنون بن زاید ئال نهینان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته‌ كرد و هه‌ردولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كان و ڕێگاكانی پته‌وكردنیان كرد، هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا شێخ ته‌حنون بن زاید ئال نهیان سڵاوی شێخ بن زاید ئال نهیان سه‌رۆكی ئیمارات و  شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئالنهیان شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئێران كردوه‌.

ئاسایشی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش پێكه‌وه‌ گرێدراوه‌ و ئێران پشتگیری له‌ ئاسایشی وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات

سه‌رۆكی ئێران له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌ مێژوییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات كرد و وتی، "له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ پێشوازی له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیمارات ده‌كه‌ین، ئاسایشی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش پێكه‌وه‌ گرێدراوه‌ و ئێران پشتگیری له‌ ئاسایشی وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات".

شێخ ته‌حنون بن زاید ئال نهیان له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی كۆبوه‌وه‌

هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران، شێخ ته‌حنون بن زاید ئال نهیان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیمارات باسی له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كان و كێشه‌ ناوچه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران كرد

سه‌قامگیری و ئاسایش ته‌نیا له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگی به‌رده‌وام و هه‌ماهه‌نگی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه‌ به‌دی ده‌هێنرێت

عه‌لی شه‌مخانی له‌لێدوانێكدا له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، سه‌قامگیری و ئاسایش ته‌نیا له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگی به‌رده‌وام و هه‌ماهه‌نگی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه‌ به‌دی ده‌هێنرێت، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنانه‌كانیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌، كاری له‌پێشینه‌ و سه‌ره‌كی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌".

سه‌ردانه‌كه‌ی ته‌حنون بۆ تاران، درێژه‌دانه‌ به‌هه‌وڵه‌كانی ئیمارات بۆ به‌هێزكردنی پردی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌ناوچه‌كه‌دا

ئه‌نوه‌ر گارگه‌ش ڕاوێژكاری دیپلۆماسی سه‌رۆكی ئیمارات له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌، سه‌ردانه‌كه‌ی ته‌حنون بۆ تاران، " درێژه‌دانه‌ به‌هه‌وڵه‌كانی ئیمارات بۆ به‌هێزكردنی پردی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌ناوچه‌كه‌ به‌جۆرێك له‌به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانیدا بێت، هه‌روه‌ها ئیمارات له‌ ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌رێنییه‌كان له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و بنیاتنان له‌سه‌ر دیدی هاوبه‌ش و به‌ڕێوه‌بردنی دیدی جیاواز به‌دوای سه‌قامگیریی هه‌رێمی و خۆشگوزه‌رانیدا ده‌گه‌ڕێت".

ئه‌م سه‌ردانه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردودا په‌یوه‌ندی و كۆبونه‌وه‌كانی نێوان ئێران و ئیمارات چڕتر كراونه‌ته‌وه‌ و تێیدا شێخ عه‌بدوڵڵا بن زاید ئه‌لنه‌هیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له‌ كۆتایی مانگی ڕابردودا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ لایه‌ن حوسێن ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجامدا و تێیدا گفتوگۆیان له‌باره‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات كرد.

په‌یوه‌ندی عه‌بدوڵڵاییان چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ بو كه‌ جێگری بۆ كاروباری سیاسی عه‌لی باقری كانی ڕۆژی 24ی تشرینی دوه‌م سه‌ردانی ئیماراتی كرد و تێیدا باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات له‌گه‌ڵ دكتۆر ئه‌نوه‌ری گارگه‌ش و به‌ئاماده‌بونی خه‌لیفه‌ شاهین

 

نیشانەکردن

ئێران ئیمارات