سبه‌ی موچه‌ی شوێنێكی دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

03:29 - 05/12/2021

59030جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌كانی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، سبه‌ی موچه‌ی ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بۆ مانگى 11ى ئه‌مساڵ به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت.

سبه‌ى دوشه‌ممه‌ موچه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌كانی پارێزگای سلێمانی به‌ خه‌ندان-ی رگه‌یاند، "سبه‌ى دوشه‌ممه‌ موچه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بۆ مانگى 11ى ئه‌مساڵ به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت".
25ی مانگی رابردو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ده‌ستیكرد به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11ی ئه‌مساڵ به‌بێ لێبڕین
25ی مانگی رابردو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ده‌ستیكرد به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11ی ئه‌مساڵ به‌بێ لێبڕین، تائێستاش موچه‌ی زۆرێك له‌ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان دابه‌شنه‌كراوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا مانگانه‌ 200 ملیار دینار ره‌وانه‌ بكات، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا كۆتایی به‌ لێبڕینی موچه‌ بهێنێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م مانگه‌ پاره‌كه‌ی ره‌وانه‌ نه‌كردوه‌.