هەواڵی ئەمڕۆ

گه‌وره‌ترین خانوی ئه‌مریكا له‌زیادكردنێكی ئاشكرادا ده‌فرۆشرێت

08:45 - 04/12/2021

10677جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

له‌ لۆس ئه‌نجڵسی سه‌ر به‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، گه‌وره‌ترین خانو به‌ بڕی 250.000.000 (دوسه‌د و په‌نجا ملیۆن) دۆلار فرۆشرا كه‌ ڕوبه‌ڕه‌كه‌ی 9.754 (نۆ هه‌زار و حه‌وسه‌د و په‌نجاو چوار) مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌.

رۆژنامه‌ی (The Times)ی بریتانی بڵاویكردوه‌، گه‌وره‌ترین خانوی ئه‌مریكا به‌ بڕی 250.000.000 (دوسه‌د و په‌نجا ملیۆن) دۆلار فرۆشراوه‌، به‌ ناوی (The One) له‌ شاری لۆس ئه‌نجڵس له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیای سه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا.

نزیكه‌ی 9.754 (نۆ هه‌زار و حه‌وسه‌د و په‌نجاو چوار) مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، خانوه‌كه‌ نزیكه‌ی 9.754 (نۆ هه‌زار و حه‌وسه‌د و په‌نجاو چوار) مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ و كه‌وتوه‌ته‌ به‌رزترین و خۆشترین شوێنه‌وه‌، خانوه‌كه‌ له‌ 21 (بیست و یه‌ك) ژوری نوستن، شوێنێكی تایبه‌ت به‌ یاری بۆڵینگ، هۆڵێكی سینه‌مای تایبه‌ت، هۆڵێكی تایبه‌ت به‌ یارییه‌ وه‌رزشییه‌كان، ئارایشتگای جوانكاری، ژماره‌یه‌ك مه‌له‌وانگه‌ و شوێنی وه‌ستاندنی 50 (په‌نجا) ئۆتۆمبێل پێكهاتوه‌.

دروستكردنی ئه‌م خانوه‌ گه‌وره‌یه‌ كاتێكی زۆری پێ چوه‌، كه‌ بیرۆكه‌ی دروستكردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن نیل نیامییه‌وه‌ بنیاد نراوه‌

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، دروستكردنی ئه‌م خانوه‌ گه‌وره‌یه‌ كاتێكی زۆری پێ چوه‌، كه‌ بیرۆكه‌ی دروستكردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن نیل نیامییه‌وه‌ بنیاد نراوه‌، ده‌یویست نزیكه‌ی 500.000.000 (پێنج سه‌د ملیۆن) دۆلار  زیاتر بكات.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی نیل نیامی قه‌رزه‌كانی پێنه‌درایه‌وه‌، خاوه‌ن كۆمپانیای Crestlloyd بڕیاریدا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و خانوه‌دا بگرێت

باسی له‌وه‌شكردوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نیل نیامی بڕی نزیكه‌ی 106.000.000 (سه‌د و شه‌ش ملیۆن) دۆلاری له‌ كۆمپانیای Crestlloyd قه‌رزكرد كه‌ "بێدوه‌ن هانك" خاوه‌ندارێتی ده‌كرد، قه‌رزه‌كانی پێنه‌درایه‌وه‌، خاوه‌ن كۆمپانیای Crestlloyd بڕیاریدا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و خانوه‌دا بگرێت.

رۆژنامه‌كه‌ش باسی له‌وه‌ش كردوه‌، پاش ئه‌وه‌ی كۆمپانیای Crestlloyd مایه‌پوچبونی خۆی راگه‌یاند، داوای له‌ دادگا كرد كه‌ ئه‌و خانوه‌ بخاته‌ زیادكردنێكی ئاشكراوه‌ تا بێدوه‌ن هانكی پاره‌ی خۆی له‌ نیل نیامی وه‌ربگرێته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ش به‌ بڕیاری دادگا ئه‌و خانوه‌ له‌ زیادكردنێكی ئاشكرادا به‌ 250.000.000 (دوسه‌د و په‌نجا ملیۆن) دۆلار فرۆشرا.

نیشانەکردن

ئه‌مریكا