خەندان-
فەرماندەیی هەولێری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، شەوی رابردو لەکاتی روبەڕوبونەوەی چەکدارانی داعش لەگوندی نازی کەند لە سنوری قەرەچوغ، حەوت پێشمەرگە کەوتنەبۆسەی داعشەوە و سەرجەمیان شەهیدبون.
کەوتونەتە بۆسەی داعشەوە و هەمویان شەهیدبون
عەقید نەجات خولە، فەرماندە لە فەرماندەیی هەولێری هێزی پێشمەرگە لەلێدوانێکدا بە کەناڵی روداوی راگەیاندوە، "رائیدێک و نەقیبێکی پێشمەرگە لەگەڵ پێنج پێشمەرگەی دیکە لەکاتی هەوڵدان بۆ رێگری لە دەربازبونی چەکدارانی داعش کە هێرشیان کردبوە سەر گوندی خدرجیجە، کەوتونەتە بۆسەی داعشەوە و هەمویان شەهیدبون."
روداوەکە لەسەر چیای قەرەچوخ لە گوندی نازی کەند رویداوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، روداوەکە لەسەر چیای قەرەچوخ لە گوندی نازی کەند رویداوە، هەروەها ئەو دو بەرپرسەی پێشمەرگە کە کەوتونەتە بۆسەکەی داعشەوە ناویان رائید نەفی خولە و نەقیب فەخرەدین بوە.
ناوی ئەو پێشمەرگانەی لە بۆسەیەکی داعشدا شەهیدبون:
- رائید نفی خولە
- نەقیب فەخرەدین سەعید
- کامەران پوشۆ
- سەنگەر شەریف
- شوکر ئەبوزێد
- یاسین محەمەد
هێرشەکە شه‌هیدبونی سێ هاوڵاتی و برینداربونی سێ كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه
شەوی رابرد ره‌شاد گه‌ڵاڵی، به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، له‌هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعشدا بۆسه‌ر گوندی خدرجیجه‌ی ناحیه‌ی دیبه‌گه، چه‌كی سوك و قورسیان به‌كارهێناوه و هێرشەکەش شه‌هیدبونی سێ هاوڵاتی و برینداربونی سێ كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه.
داعش ئەمشەو بە ئاڕ پی جی لە ماڵێکیان داوە و بەهۆیەوە شەهید و بریندار هەن
هاوکات بەگوێرەی ژمارەیەک وێنە و گرتەیە ڤیدیۆیی کە دانیشتوانی گوندی لهێبان و خزرجەن بڵاویانکردوەتەوە باسیان لەوەکردبو، گروپی چەکدارانی داعش ئەمشەو بە "ئاڕ پی جی لە ماڵێکیان داوە و بەهۆیەوە شەهید و بریندار هەن."
ئاماژەیان بەوەشکردوە، روبەڕوی هێرشەکە بونەتەوە و هێزەکانی پێشمەرگە بەمەبەستی روبەڕوبونەوەی گروپی چەکدارانی داعش گەیشتونەتە شوێنەکانیان.
جموجۆڵی شانه نوستوه‌كانی چه‌كدارانی داعش رویان له‌زیادبون كردوه
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه جموجۆڵی شانه نوستوه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌به‌شێك له‌ناوچه‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت سنوره‌كانی پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین، دیاله، نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك رویان له‌زیادبون كردوه، ژماره‌یه‌ك ئۆپراسیۆنیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بۆ له‌ناوبردنیان ئه‌نجامدراوه.