هەواڵی ئەمڕۆ

ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

09:12 - 02/12/2021

21730جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە (2ی کانونی یەکەمی 2021) موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌بێ لێبڕین دابه‌ش بكه‌ن.

موچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان دابه‌ش دكرێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌كانی سلێمانی به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ئاگاداری كردونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ موچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان دابه‌ش بكرێت و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوش موچه‌ی په‌روه‌رده‌ی ناو شاره‌كان دابه‌ش بكرێت، بەبێ لێبڕین. 

دوێنێ چوارشەممە موچەی لیوای 1 و لیوای 2ی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاکانی نەوت، هێزی زێرەڤانی، فریاکەوتن و وەزارەتی شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان دابەشکرا.
لەسەرەتادا موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا
لە 25/11/2021ەوە وەزارەتی دارایی و ئابوری، دەستی بە دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە کردوە و لە دەستپێکدا موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا.
تا ئەوکاتەی بەغدا 200 ملیارەکە بنێرێت ئەوا بەبێ لێبڕین موچە دابەش دەکەین
پێشوتر حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر زاری وتەبێژەکەیەوە رایگەیاندبو، کاری لەپێشینەی حکومەت دابەشکردنی موچەیە بەبێ لێبڕین و 25ی هەمو مانگێک دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت، هەروەها "تا ئەوکاتەی بەغدا 200 ملیارەکە بنێرێت ئەوا بەبێ لێبڕین موچە دابەش دەکەین."  

نیشانەکردن

موچە حکومەتی هەرێم