خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و بارانبارین له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵات و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم و به‌شێك له ناوچه‌كانی گه‌رمیان و كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كات.
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به گوێره‌ی تازه‌ترین پێشبینیه‌كان ئه‌مشه‌و ئاسمانی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵات و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم و به‌شێك له ناوچه‌كانی گه‌رمیان و كه‌ركوك هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بارانبارین به شێوه‌ی نمه باران و بارانی مام ناوه‌ند".
پێشبینیده‌كرێت كه‌مێك به‌فر له ناوچه شاخاویه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵات ببارێت
راشیگه‌یاند، پێشبینیده‌كرێت ڕێژه‌ی باران بارین له ناوچه شاخاویه‌كانی هه‌ولێر و به‌شێك له ناوچه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین زیاتر بێت له‌گه‌ڵ بارینی كه‌مێك به‌فر له ناوچه شاخاویه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵات.
ئه‌گه‌ری باران بارینی مام ناوه‌ند هه‌یه له سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌ولێر و كركوك و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ری باران بارینی مام ناوه‌ند هه‌یه له سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌ولێر و كركوك و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی، له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوداش، له پیرمام و دهۆك به‌شێوه‌ی دڵۆپ دڵۆپ بارانباریوه، له زاخۆ 5.1 ملم، كانی ماسی 5.2 ملم، باتوفه 2.6 ملم، سمێلان 1.0 ملم، سیده‌كان 0.6 ملم، بارزان 1.2 ملم، دوكان 0.6 ملم، له سۆران 0.6 ملم بارانباریوه.