راگەیەنراوێک لە پارتییەوە: بەرامبەر ئەم کارە ناڕەوایە هەڵوێستمان دەبێت

08:17 - 30/11/2021

50919جار خوێندراوەتەوە

 

خەندان-
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەوە، دو کورسی "یاسایی دو کاندیدی پارتیمان بەتاڵان بردراون، بۆیە لەدوای ئەنجامدانی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی بەرامبەر ئەم کارە ناڕەوایە هەڵوێستمان دەبێت".

دو کورسی کە ئیستحقاقی یاسایی دو کاندیدی پارتیمان بون، بەتاڵان بردراون

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بۆمان دەرکەوت دو کورسی کە ئیستحقاقی یاسایی دو کاندیدی پارتیمان بون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون".

دوای ئەنجامدانی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی، ھەڵوێستی پارتیمان لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە رادەگەیەنین

ئاماژەی بەوەشکردوە، "بۆیە لەدوای ئەنجامدانی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتیمان لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە رادەگەیەنین."

پارتی لە هەڵبژاردنەکەدا 31 کورسی بردوەتەوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی تشرینی یەکەمی راگەیاند، هاوپەیمانی سەدر (73) کورسی، هاوپەیمانی تەقەدومی محەمەد حەلبوسی (37 کورسی)، دەوڵەتی یاسا (33 کورسی)، پارتی (31 کورسی) و هاوپەیمانی کوردستانیش بە بەدەستهێنانی (19) کورسی پلەکانی یەکەم تا پێنجەمی هەڵبژاردنەکەیان بەدەستهێناوە.