سبەی موچەی وەزارەتێك و چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت

09:40 - 30/11/2021

57920جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گه‌نجینه‌كانی سلێمانی رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2021ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیه‌ سیاسییه‌كان و هێزه‌كانی زێڕه‌ڤانی و به‌رگری فریاكه‌وتن دابه‌شده‌كرێت. 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گه‌نجینه‌كانی سلێمانی به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و كاروباری ئابوریه‌وه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2021ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیه‌ سیاسییه‌كان و هێزه‌كانی زێڕه‌ڤانی و به‌رگری فریاكه‌وتن، لیواكانی نه‌وت و گاز بكرێت.

ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ كرا

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ كرا.

كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌ت له‌م كاته‌دا دابه‌شكردنی موچه‌یه‌ به‌بێ لێبڕین

پێشوتر جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبو، ئه‌وان زانیارییان داوه‌ به‌هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران كه‌ كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌ت له‌م كاته‌دا دابه‌شكردنی موچه‌یه‌ به‌بێ لێبڕین و هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ دابینكردنی موچه‌.

تا به‌غدا به‌رده‌وام بێت له‌ناردنی 200 ملیاره‌كه‌ موچه‌ش به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كه‌ن

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبو، 25ی مانگ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها  تا ئه‌و كاته‌ی به‌غدا به‌رده‌وام بێت له‌ناردنی 200 ملیاره‌كه‌، موچه‌ش به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كه‌ن.

نیشانەکردن

موچه‌