سعودیه‌ گه‌شتی 7 وڵاتی كیشوه‌ری ئه‌فریقای هه‌ڵپه‌سارد

12:30 - 28/11/2021

2074جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه‌ بریاری هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ حه‌وت وڵاتی كیشوه‌ری ئه‌فریقا راگه‌یاند و  رێكاری ته‌ندروستی به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌شتیارانه‌ ده‌گرێته‌به‌ر كه‌ له‌و وڵاتانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، بۆ ماوه‌ی پێنج  رۆژ كه‌ره‌نتین ده‌كرێن و ده‌بێت پشكنینی PCRیش ئه‌نجامبده‌ن. 

به‌پێی Russia Today وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه‌ رایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی سعودیه‌ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی بۆ ناوخۆی وڵاته‌كه‌یدا به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ و زیادبونی رێژه‌ی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، بریاری هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته‌كانیشی كۆماری زامبیا، مالاوی، مه‌ده‌گاسكار، ئه‌نگۆلا، سیشل، مۆریتیس، كۆمۆرۆس ده‌ركردوه‌.

سعودیه‌ به‌جدی رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێده‌كات به‌رامبه‌ر به‌ هاوڵاتیانی خۆی كه‌ له‌و وڵاتانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سعودیه‌ به‌جدی رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێده‌كات به‌رامبه‌ر به‌ هاوڵاتیانی خۆی كه‌ له‌و وڵاتانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، به‌ كه‌ره‌نتینه‌ كردنیان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ، پێویستیشه‌ پێش گه‌شتكردنیان هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه‌ ئاگاداری بده‌نه‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ سعودیه‌ و پشكنینی PCRیش ئه‌نجام بده‌ن.
ته‌واوی رێكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ وڵاته‌كه‌مان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌، " ته‌واوی رێكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ وڵاته‌كه‌مان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، تیمه‌ پزیشكیه‌كان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ ئاماده‌باشی ته‌واودان له‌ ئه‌گه‌ری بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ نوێیه‌، گه‌شته‌كانیشمان بۆ ئه‌و وڵاته‌نه‌ تا كاتێكی نادیار هه‌ڵپه‌ساردوه‌ و رێگه‌ به‌ گه‌شیتاران و هاوڵاتیانی خۆمان ناده‌ین سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌ بكه‌ن".

پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ دو كه‌یسی توشبون به‌ ڤایرۆسی نوێی ئۆمیكرۆن له‌ شاری نۆتینگهامی بریتانیا راگه‌یه‌ندرا، زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا رێكاری ته‌ندروستی خێرایان گرته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به‌و ڤایرۆسه‌.

نیشانەکردن

سعودیە